کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

سه‌پاندنی حوكمی شه‌لاق و زیندان به‌سه‌ر مه‌رزییه‌ ئه‌میری

“مەرزییە ئەمیری”، هەواڵنێری ڕۆژنامەی “شه‌رق” کە مانگی گوڵانی ئەمساڵ لە کۆبوونەوەی ڕۆژی جیهانی کرێکار له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو، له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ بە ١٠ ساڵ و نیو و هه‌روه‌ها ١٤٨ زه‌ربه‌ شه‌لاق سزا درا.

سەمیرا ئەمیری، خوشکی مەرزییە ئەمیری، ڕۆژی شەممە وێرای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تویتیر نووسی: لە ئەگەری پشتڕاست بوونه‌وه‌ی ئەم حوکمە لە لایەن دادگای پێداچوونەوە، مه‌رزییه‌ ده‌بێ شەش ساڵی ئەم دە ساڵە، بچێتە زیندان. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “مەرزییە ئەمیری” ڕێكه‌وتی ١١ی مانگی گوڵانی ئەمساڵ لە کاتی ڕووماڵ کردنی کۆبوونەوەی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە به‌رامبه‌ر مەجلیسی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.  له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌ هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، “حه‌سه‌ن سه‌عیدی” له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕۆژی جیهانیی كرێكار له‌ لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ڕژیم له‌ شاری تاران، به‌ ٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.

بابەتی پەیوەندیدار

گیانله‌ده‌ستدانی ٢١ په‌نابه‌ر له‌ كاناڵی مانش و كه‌نارائاوه‌كانی جیبووتی

-

په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران بۆ زانكۆكانی دیكه‌ی ئه‌مریك

-

به‌یانیه‌ی دایكانی پاركی لاله‌ دژبه‌ سه‌ركوتی ژنان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌

-

كۆبوونه‌وه‌ی شۆفێرانی كامیۆن له‌ خاش

-

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی كاغه‌زسازی پارس له‌ شووش

-

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی به‌نده‌رعه‌باس دژبه‌ كوژرانی سووختبه‌ران

-