به پێی ڕاپۆرتهكان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە کە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە بە مەبەستی شەرمەزار کردنی هێرشی توركییه بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستبەسەر کرابوو، حوکمی زیندان و لێدانی شهلاقی بە سەردا سەپا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، “ئومید کەرەمی” لەلایەن لقی ١٠٤ی دادگای تاوانەکانی ٢ی ئەو شارە بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی”، حوکمی ١ ساڵ زیندان و لێدانی ٧٤ زهربه شهلاقی بە سەردا سەپا. جێگهی ئاماژهیه، ئومید کەرەمی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەزبەر لە کاتی خۆپێشاندانەکان بۆ شەڕمەزارکردنی هێرشی تورکییه بۆ سەر ڕۆژئاوا دەستبەسەر و دوای یەک مانگ بە دانانی وهسیقهی ٧٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.