کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌ سه‌ر چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری كامیاران‌

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاکێکی مەدەنی و ئەندامی “ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین”ی شاری کامیاران، لە لایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمه‌وه‌ حوکمی زیندانی بە سەردا سەپا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “سیروان ئیبراهیمی” چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری کامیاران، لەلایەن دادگای ڕژیم له‌ شاری سنە حوکمی ٣ ساڵ زیندانی به‌ تۆمه‌تی هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی دژ به‌ ڕژیم و  هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی، سەپێندراوە. ناوبراو ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٥ی پووشپەڕی ئه‌مساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیارانەوە دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو دواجار ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خەرمانان دوای دوو مانگ و نیو بەندکران لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕوونی چاره‌نووسی شۆفێرانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی هێڵی “بی ئاڕ تی”

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی “ئێران مایه‌ی” ته‌ورێز

komalah

كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسداران له‌ شاری تاران

komalah

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانێك بۆ یادی گیانبه‌ختكردووانی ده‌یه‌ی ٦٠ له‌ ئاڵمان

komalah

دەستبەسەرکردنی دوو چالاکی کرێکاریی لە شاری سنە

komalah

ژه‌هراوی بوونی ٤٠ کەس لە شاری کرماشان بەهۆی خواردنی كارگی كێوی

komalah