به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو، چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە لە لایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.
بهپێی ئهم ڕاپۆرته، “ئەفشار فەتحی”، چالاکی مەدەنی خەڵکی گوندی تەنگیسەری سنە لە لایەن لقی یەکەم دادگای ڕژیم له شاری سنە بە ٦ ساڵ زیندان مهحكووم كرا. شایانی باسه، ناوبراو بە تۆمەتی “ئەندامێتی له یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” بە ٥ ساڵ و بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی میللی” بە ١ ساڵ زیندان حوکم دراوە. جێگهی ئاماژهیه، “ئەفشاری فەتحی” ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی مانگی ڕەشەممەی پارهكه به دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەر و دوای دوو حەفتە بە دانانی وهسیقهی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.