کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌ ورمێ

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی دزەی مەرگەوەڕی ورمێ بە ناوی “محەممەد شەریف سالم”، له‌ لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه‌، به‌ ٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئەو حوکمە لەلایەن لقی دووی دادگای ڕژیم له‌ شاری ورمێ و بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، بە سەر ناوبراودا سەپێندراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “محەممەد شەریف سالم” ماوەیەک له‌مه‌وبه‌ر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە دەستبەسەر و رۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕەزبەر، گوازترابوویه‌وه‌ بۆ بەندی ٢-٣ زیندانی ناوەندی ورمێ. لەلایەکی دیکە، “جەلال سوورمان” خەڵکی ناوچەی تەرگەوەری ورمێ، لەلایەن دادگای ڕژیمه‌وه‌ بە هه‌مان تۆمه‌ت به‌ یەک ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، جەلال سورمان ڕۆژی شەممە ٢٢ی پووشپەڕ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەستبەسەر و لە ڕێکەوتی ٢١ی خەرمانان بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی له‌ زیندان ئازاد کرابوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار

به‌رده‌وامی شه‌پۆلی نوێی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌ ئوستانه‌كانی ئێران

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و گاز

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی ئیمیدرۆ

komalah

برینداربوونی کۆڵبەرێکی لە سنووری نەوسوود

komalah

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار

komalah

چالاکی هێزەکانی گەریلا لە دژی سەربازگەکانی سوپای تورکیە لە باشووری کوردستان

komalah