به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری مەریوان، لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه، حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “پشتیوان ئەفسەر” خه‌ڵكی ئاوایی “نێ” سەربە شاری مەریوان، لە لایەن لقی دووی دادگای ڕژیم له شاری سنە، به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکمی ٩ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، پشتیوان ئەفسەر ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە هێرش کرایە سەر ماڵی باوکی و دەستبەسەر کرا. ناوبراو دوای یەک مانگ ڕاگیران لە ئیتلاعاتی شاری سنە، بە قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٤٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.