بهپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سێ چالاكی مهدهنی شاری بۆکان کە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ و لەکاتی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەوشارە بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشی تورکییه بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستبەسەر کرابوون، حوکمی زیندانیان بە سەردا سەپا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بۆکان بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی لە ڕێگای بەشداری کردن لە كۆبوونەوەی نایاسایی” حوکمی زیندانی بەسەر سێ هاووڵاتیی خەڵکی ئەمشارەدا سەپاندووە. بە پێی ئەو حوکمە، “شاهۆ خزری بە یەک ساڵ زیندان، هومەن فەیزی بە ٤ مانگ زیندان و هاوژینەکەی بە ناوی “ژاکا ئیسماعیل پوور” بە ٣ مانگ زیندان مهحكووم كراون. شایانی باسه، ئەم سێ كهس ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەر هاوڕێ لە گەڵ “سمکۆ مەعرووفی، بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانی خەڵکی شاری بۆکان دژ بە هێرشی تورکییه بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستبەسەر و پاش دوو حەفتە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون. جێگهی ئاماژهیه، “سمکۆ مەعرووفی “کۆتایی مانگی سەرماوەز لە لایەن هەمان دادگاوە حوکمی ٢ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپابوو. له لایهكی دیكهوه ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه “فاسڵ عومەری” هاووڵاتیی خەڵکی شاری ورمێ لە لایەن لقی دووی دادگای ڕژیم لهمشاره، بە ٥ ساڵ زیندان مهحكووم كراوه. فاسڵ عومەری کە تەمەنی كهمتر له ١٨ ساڵە، مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەستبەسەر و دوای یەک مانگ ڕاگیران لە گرتووخانهی ئیتلاعات بۆ بەندی چاکسازی و پەروەردەی ئهم زیندانه گوازراوەتەوە.