ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم حوكمی ١٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر دوو هاووڵاتیی به ناوه‌كانی “كامیل ئه‌حمه‌دی” و “عێرفان مۆرته‌زایی” سه‌پاندووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “کامیل ئەحمەدی” هاووڵاتیی ئێرانی بریتانیایی کە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتانی دژبەری ئێران”، به ٨ ساڵ زیندانیی تەعزیریی مه‌حكووم كراوه. “کامیل ئەحمەدی” لە پەیجی ئینیستاگرامی خۆیدا نووسیویەتی: “بەپێچەوانەی هەموو شیکارییە حقووقی، پسپۆڕی و هیوا بە دادوەریی عادڵانە، لە کاتێکدا به ٨ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوم کە لە ماوه‌ی دەستبەسەر كرانی دا، له مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبه‌ش بووه و پاش دوو دانیشتنی ناکارناسانەی دادگا ئەم حوکمە دەر کراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “کامیل ئەحمەدی” نووسەر و لێکۆڵەری زانستە کۆمەڵایەتییەکان ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ساڵی ٩٨، لە خانووی کەسیی خۆی لە شاری تاران لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەزەڵوەر، بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی لە زێندانی ئێڤین ئازاد کرابوو. له لایه‌كی دیكه‌وه، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “عیرفان مۆرته‌زایی” تەمەن ٣٢ ساڵ، لە لایەن لقی ١ی دادگای ڕژیم له‌مشاره بە تۆمه‌تی “ئەندامێتیی لە یه‌كێك له حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به دوو ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کراوه.