به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، سێ به‌ندكراو له زیندانی ورمێ له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ “تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار به مه‌وادی مۆخه‌دێر” له لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ڕژیم له‌مشاره، به ئێعدام مه‌حكووم كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “شه‌هرام تووفانی”، “گرمان” و “ئه‌حمه‌د باش‌و”، له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ “تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار به مه‌وادی مۆخه‌دێر” له لایه‌ن دادگاوه به ئێعدام مه‌حكووم كران و ئه‌م حوكمه ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی ڕێبه‌ندان له زیندان پێیان ڕاگه‌یه‌ندرا. به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی نێوده‌وڵه‌تی، ئێران به پێی ڕێژه‌ی حه‌شیمه‌ته‌كه و ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان كه تێیدا ئه‌نجام ده‌درێ، پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه له جیهاندا له بواری ئێعدامی هاووڵاتییه‌كانی خۆی. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، زیاتر له ٧٥ له‌سه‌دی ئێعدامه‌كان له ئێران له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت یاخود ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان ڕاناگه‌یه‌ندرێن و به شێوه‌ی شاراوه ئه‌نجام ده‌درێن.