به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێكی سیاسی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری سنه، حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ر دا سه‌پا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “هوشمەند عەلیپور” دانیشتووی شاری سەردەشت كه پێشتر له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم به تاوانی “هه‌وڵدان بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و ئه‌ندامێتی له یه‌كێك له حیزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، لە لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری سنە به ئێعدام مه‌حكووم كرا. هه‌روه‌ها “محەمەد ئوستاد قادر” به‌ندكراوی سیاسی و خەڵکی شاری سەقز حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م دوو به‌ندكراوه كه له‌ڕێكه‌وتی ١٢ی گه‌لاوێژی پاره‌كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان له شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری هه‌مان ساڵ له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌وه گوازترانه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی سه‌قز و له مانگی به‌فرانباری ساڵی ٩٧ سه‌رله‌نوێی گه‌ڕێندرانه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه. شایانی باسه، ئەم بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە ٨ی بەفرانبار بە بنەماڵە و پارێزەری ئەم به‌ندكراوانه ڕاگەێندراوە. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌ندكراوێك له زیندانی زه‌نجان به ناوی “محه‌ممه‌د عه‌لی ئارامش” ته‌مه‌ن ٣٥ و دانیشتووی شاری ئه‌بهه‌ر كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتن” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له سێداره دراوه.