به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوو چالاكی كرێكاری به ناوبانگ “مه‌حموود ساڵحی” و “عوسمان ئیسماعیلی” به تۆمه‌تی “چالاكی سیاسی و به‌شداری له ڕێوڕه‌سمه‌كانی ڕۆژی جیهانی كرێكار” له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به په‌رداختی جه‌زای نه‌قدی مه‌حكووم كران.
به پێی ئه‌م حۆكمه “مه‌حموود ساڵحی” به په‌رداختی ٢٠ ملیون ڕیال جه‌زای نه‌قدی و ” عوسمان ئیسماعیلی” به په‌رداختی ٤٠ ملیون ڕیال مه‌حكووم كراون. شایانی باسه كه ئه‌م دوو چالاكه كرێكاریه له كۆبوونه‌وه‌ی دادگا كه ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی جوزه‌ردان به‌ڕێوه‌چوو جه‌غتیان كرده‌وه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ربه‌خۆی ڕۆژی جیهانی كرێكار له لایه‌ن كرێكارانه‌وه و له هه‌ڵویسته‌كانیان به‌رانبه‌ر مافه‌كانی چینی كرێكار دیفاعیان كرد و حۆكمی سه‌پێندراوی دادگایان ڕه‌ت كرده‌وه. ئه‌م دوو چالاكه كرێكاریه ڕایانگه‌یاند كه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین جه‌ماوه‌ر و چینی كرێكار له ئاست باروودۆخی خراپی ئابووری و ژیان مافی به‌رحه‌قی خۆیانه و تۆمه‌ته وپاڵنراوهكانی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هیچ بنه‌مایه‌كی نییه.