هەر لە دەسپێکی سەرەتای ساڵی 1400ی هەتاوی تا ئێستا، خەڵکی شاری بانه تووشی كهم بوونی ئاوی خواردنەوەی پاک بوون و لەلایەن حکومەت و دامودەزگا پێوەندیدارەکان هیچ هەنگاوێک بۆ داخوازی خەڵک و دابینکردنی ئاو هەڵنەگیراوە.
به وتهی سهرچاوه خۆجێیهكان، ئاو بۆ ماوهی شەو و ڕۆژێکدا قهتع دهبێت و کاتێک بە شێوازی کاتی ئاو ئەگاتە دەست خەڵک، لەگەڵ ئاوێکی پیس و قوڕاووی ڕووبەروو دەبنەوە. جێی ئاماژەیە کە دو بەنداوی “کێلە” و “سەبدڵوو” کە ساڵانێکە وەک کۆگایەک بۆ پاشەکەوتكردن و ڕاگرتنی ئاوی خواردنەوەی بانە دابینکراوە بەهۆی گەندەڵی و کەمتەرخەمی بەرپرسانی ڕژیم نهیتوانیوه كێشهی ئاوی ئهو شاره و دهورووبهری چارهسهر بكات.