ژوئن 22, 2021
کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

سه‌رمایه‌داری هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ژیانی سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌كات

كۆنفڕانسی مهجازیی گۆڕانكاریی كهش و ههوا، لهماوهی ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ی ئاوریل، بهرابهر لهگهڵ ٢ و ٣ی مانگی گوڵانی ١٤٠٠ی ههتاوی، بهخانهخوێیی دهوڵهتی ئهمریكا بهڕێوهچوو.

٤٠ ڕێبهری جیهان لهم كۆنفڕانسهدا بهشدار بوون و ژمارهیهك لهم ڕێبهرانهلهوانه‌ “جۆو بایدێن، سهرۆك كۆماری ئهمریكا وشی جین پینگ، سهرۆك كۆماری چین، بۆ پاراستنی ژینگهچهندین بهڵێنیان دا. یهكێك لهگرینگترین بهڵێنهكان هێنانهخوارهوهی گازی گوڵخانهیی، ههر لهئێستاوهتا بهسفر گهیاندنی لهساڵی ٢٠٥٠ و ٢٠٦٠ بوو. نابێ لهبیرمان بچێتهوهكهئهوان سهرانی ئهو وڵاتانهن كهخاوهنانی سهرمایهو دهوڵهتهكانیان زۆرترین ڕێژهی كهربۆن دهنێرنهئهتمۆسفێرهوهو لهخوڵقاندنی كارهساتی گهرمبوونی زهویدا ڕۆڵێكی بهرچاویان بووهو ههیه‌.

لهم باروودۆخهدا ڕێبهرانی یهكیهتیی ئۆرووپاش ههوڵیان داوهتا لهدانی بهڵێنی هاوشێوهو بێناوهرۆكدا، وهدوا نهكهون. یهكیهتیی ئۆرووپا بهر لهم كۆنفرانسه، یاسایهكی پهسند كردكهبهپێی ئهم یاسایهپێویستهبڵاوبوونهوهی گازی كهربۆن لهساڵی ٢٠٣٠دا ٥٥ لهسهد كهمتر لهساڵی ١٩٩٠ بێت. ئهم یاسایهبڕیاری داوهكهپێویستهڕێژهی بڵاوكردنهوهی گازی كهربۆنی ٢٧ وڵاتی ئهندامی یهكیهتیی ئۆرووپا تا ساڵی ٢٠٥٠ بهسفر بگات. ئهمجۆرهبهڵێنیانهله‌ “ڕێكهوتننامهی پاریسیشدا لهساڵی ٢٠١٥ دران. لهكۆنفڕانسی پێوهندیدار بهكهش و ههوای پاریسیشدا، كهڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان ڕێكیخستبوو، نوێنهرانی ١٩٥ وڵات تێیدا بهشدار بوون و ڕێكهوتنهكهیان واژۆ كرد. نوێترین ڕاپۆرتی ڕێكخراوی جیهانیی كهشناسی كهناوهندێكی سهربهڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكانه، ئهم حهقیقهتهی ئاشكرا كردووهكهبڵاوبوونهوی گازی كهربۆن تا ساڵی ٢٠٢٠ نهتهنیا كهمی نهكردووه، بهڵكوو زیادیشی كردووه‌. ههڵبهت دهوڵهتهكان هاتنهدهرهوهی كابینهی دۆناڵد ترامپ، سهرۆك كۆماری پێشووی ئهمریكا لهڕێكهوتننامهی پاریس و پێشێلكاری یاسا و ئاواڵهكردنی دهستی كۆمپانییهزهبهلاحهكان بۆ بهرههمهێنانی بهردی خهڵووز و نهوت لهئاستی بهریندا بههۆكاری ئهم باروودۆخهدهزانن.

ترامپ لهسهرهتای مانگی ژۆئهنی ساڵی ٢٠١٧دا ڕایگهیاند كهئهمریكا، واتهگهورهترین پیسكهری ژینگهی جیهان، لهڕێكهوتننامهی پاریس دێتهدهرێ. هاوكات لهگهڵ ئهم بڕیاره، شارهزایان پێشبینیان كرد كهنهسلی ئێستا و نهسلی داهاتوو لهگهڵ نهخۆشی و مهرگی سهرچاوهگرتوو لهپیس بوونی كهش و ههوا، زیاتر بهرهوڕوو دهبنهوه‌.  ئهوان نووسییان و پێشبینییان كرد كهباروودۆخی كهش و ههوا لهوهخراپتر دهبێت و ئهوهش بێگومان وهڕاست گهڕا. ئهوان پێشبینییان كرد كهساڵی ٢٠٢١ لهبوار بڵاوبوونهوهی گازی دی ئۆكسیدی كهربۆن، دووههمین پێگهی دهبێت لهگشت مێژووی مرۆڤدا.

زانایان، گهرمبوونی زهوی كهلهناوهڕاستهكانی سهدهی بیستهمهوهبهدی دهكرێت، سهرچاوهگرتوو لهپهرهسهندن و زیاد بوونی ڕێژهی گازهگوڵخانهییهكان دهزانن. ئهم گازانهكهیهكیان كهربۆنه، لهئاستی سرووشتی و نۆرماڵدا بۆ پاراستنی گۆی زهوی لهبهرامبهر تیشكی خۆردا پێویستن. بهڵام ئهم گازانهو بهتایبهت كهربۆن بههۆی كهڵك وهرگرتنی لهڕادهبهدهر لهبهردی خهڵووز، نهوت و بهرههمهكانی لهوانهبێنزین، گازۆئیل و وزهی ناوهكی، لهئاستی نۆرماڵ یهكجار چوونهسهرێ و لهئاكامدا پلهی گهرمای زهوی تا ئاستێكی مهترسیدار بهرز بووهتهوه‌.

گهرمبوونی لهڕادهبهدهری زهوی بووهتههۆی ئهوهیكه كێوه‌‌ سههۆڵهكان خێراتر بتوێنهوه‌. ڕاپۆرتی ڕێكخراوی جیهانیی كهشناسی، ئاكامی چهندین لێكۆڵینهوهی دهربارهی ئۆقیانووسهكان، ویشكهساڵی، توانهوهی سههۆڵهكان و باقیی دیاردهكانی پێوهندیدار بهكهش و ههوای لهساڵی ٢٠٢٠دا، بڵاو كردهوه‌‌. بهپێی ئهم ڕاپۆرته، ئاستی سههۆڵی دهریاكان لهجهمسهری باكووری زهوی، دووههمین ڕێكۆرد و خوارترین ئاستی سههۆڵی تۆماركراو بووه‌. لهههمان حاڵدا میلیاردها تۆن سههۆڵ لهگرینلهند و جهمسهری باشووری زهوی تواونهوهو بوونههۆی بهرزبوونهوهی ئاستی ئاوی دهریاكان. ههستانی سێڵاوی بههێز لهچهند بهشێك لهئهفریقا و ئاسیا، مهرگ و وێرانیی بێوینهی بهبار هێناوهو ورووژمی كولـلهی له‌ “شاخی ئهفریقالێكهوتووهتهوه‌.

لهساڵی ٢٠٢٠دا ویشكهساڵیی كهم وێنهلهزۆرێك لهناوچهكانی جیهان ڕوویدا و پێش بینی دهكرێ كهساڵی ٢٠٢١ وهزعهكهلهوهش خراپتر بێت. لهبهر ئهوهیكهكۆمپانییهزهبهلاحهكان و دهوڵهتانی سهرمایهداری بهئاسانی دهست لهبهرههمهێنانی سووتهمهنیی فۆسیلی و پهرهسهندنی ههڵناگرن. بۆ نموونهیهكێك لهو حاكمانهی كهلهكۆنفڕانسی ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ی ئاوریلدا بهڵێنی دا كهبهكهڵك وهرگرتن لهوزهی با، ئاو و ماددهی بێ زیان بۆ ژینگه، ڕێژهی گازهگوڵخانهییهكان بێنێتهخوارێشی جینگ پینگبوو. دهوڵهتی بهناو كۆمۆنیستی چین كهبهپێی پێناسهكهی دهبێ ئهولهوییهتی پاراستنی تهندرووستی و گیانی مرۆڤهكان بێت، بهكردهوه، لهڕێگهی سووتاندنی كێوهكانی بهردی خهڵووز لهناوهندهسهنعهتیهكان و وهزهخانهكان و ههروهها بهكوشت دانی ساڵانهی سهدان مهعدهنچیی لهناو مهعهدهنهنائهمنهكان، پاش ئهمریكا زۆرترین زهربهی لهژینگهو كرێكاران داوه‌. لهم دوایانهدا ئیدارهی ئاماری چین ڕایگهیاندووهكهئهم وڵاتهسهرهڕای گشتگیر بوونی پهتای كۆرۆنا لهسێ مانگی ئهوهڵی ئهمساڵدا لهچاو سێ مانگی ئهوهڵی ساڵی ٢٠٢٠، ههژدهلهسهد گهشهی ئابووریی بهخۆوهبینیوه‌. كهسانی شارهزاش لهوڵامدا نووسیویانهكهسهرمایهداران و دهوڵهتی چین بههۆی كهڵك وهرگرتنی زیاتر لهبهردی خهڵووز كهیهكجار ههرزانه، بهم ڕێژهیهلهگهشهی ئابووری گهیشتوون.

كهوتنهژێر مهترسی باروودۆخی ژیان لهسهر گۆی زهوی، ههم لهڕووی نیشانهكان و ههم بهپێی لێكدانهوهو تۆژینهوهی زانایانی بهویژدان، ئهوهندهبهرچاو و ئاشكرایهكهتازهلاوانی لهئاستی ملیۆنیدا هێناوهتهمهیدان. ئهم تازهلاوانهبهڕێبهرییگرێتا تونبێرگكهبهتازهیی بووهته١٨ ساڵ، بزووتنهوهی مهزنیههینییهكان بۆ داهاتوویان بنیات نا. خهباتی ئهم بزووتنهوهیهبۆ دیفاع لهژینگهلهئاستی جیهانیدا ڕهنگدانهوی بهرینی بوو. ئهم بزووتنهوهیهدرێژهی خهباتی زۆرێك لهزانایان و جهماوهری خهڵك بوو بۆ پاراستنی ژینگه‌. ئهم خهباتهیهكێك لهو هۆكارهگرینگ و تایبهتانهیهكهسیاسهتمهدارانێكی وهك بایدێن و شی جین پینگ ناچار دهكات تا كۆنفڕانس بهدوای كۆنفڕانسدا بهڕێوهبهرن و تێیدا ئهو بهڵێنانهبدهن كههیچكات لهچوارچێوهی سیستمی سهرمایهداریدا وهدی نایهن.

ماركس لهیهكهمین بیرمهندانی شۆڕشگێڕ بوو كهبهلێكدانهوهی قووڵی یاسامهندییهكانی سیستمی سهرمایهداری، بهوهگهیشت كهئهگهر نیزامی سهرمایهداری بهزهبری خهباتی كرێكاری كۆنتڕۆڵ نهكرێت و لهڕێگهی شۆڕشێكی بهرینی كۆمهڵایهتییهوهجێی خۆی نهدا بهسۆسیالیسم، واتهقۆناغی پێش نیزامی كۆمۆنیستی، سهرمایهداری زهوی لهگهڵ دواهاتی خۆفناك بهرهوڕوو دهكات. چالاكانی بواری ژینگهكهبهپێی بیروبۆچوونهجیهانییهكانی ماركس و ئینگێڵس، لێكۆڵینهوهلهسهر باروودۆخی كهش و ههوای جیهان ئهنجام دهدهن، بهوهگهیشتوون كهتهنیا خهباتی پشت بهستوو بهبزووتنهوهی شۆرایی كرێكاران ئهو ئیمكانهدهخوڵقێنێ تا بهشێوهی كاریگهر، مرۆڤایهتی بهرهنگاری كێشهو گرفتهكانی ژینگهبێتهوه‌. ‌

بابەتی پەیوەندیدار

وڵامی بەتەوژمی خەڵکی کوردستان بە شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕژیم

rezan

سه‌ركه‌وتن له‌ بایكۆتی شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، سه‌ره‌تایه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر

rezan

شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ژێر سێبه‌ری ترس له‌ ئاخێزی جه‌ماوه‌ری

rezan

ئیمه‌نیی شوێنی كار به‌ زه‌بری هاوپشتیی چینایه‌تیی كرێكاران ده‌توانێ به‌سه‌ر سه‌رمایه‌داراندا بسه‌‌پێت

rezan

داهاتووی سیاسیی ئه‌فغانستان له‌ تارماییدا

rezan

هێزی سه‌ركوتی ڕژیم ده‌كرێ زه‌وینگیر بكه‌ین و سه‌ره‌نجام شكستی بده‌ین

rezan