له ئه‌نجامی خۆپیشاندانی هه‌زاران كه‌سی له شیلی، هێزه‌كانی پۆلیس ڕۆژی یكشه‌ممه ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر،به‌ره‌و ناڕازییان ده‌ستیان كرد به ته‌قه كردن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه، لانیكه‌م ٢٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له دوو هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش له سه‌رتاسه‌ری ئه‌م وڵاته برینداربوون. پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كانی شیلی تاوانبارن به‌وه‌یكه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا له‌ڕێگه‌ی توندووتیژی له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه و ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه چه‌ندین لێكۆڵه‌ری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی ئه‌م ته‌وه‌ره، چوونه‌ته وڵاتی شیلی. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، خۆپیشاندانی به‌ربڵاو له ناڕه‌زایه‌تیی به نادادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی و بارودۆخی ئابووریی به‌دوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بلیتی مێترۆ له شاری سانتیاگۆی پێته‌خت ده‌ستی پێكردووه و حه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌وڵه‌ت و نه‌یاران به‌مه‌به‌ستی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێی شیلی گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن. شایانی باسه، له‌م ده‌ستووره نوێیه‌دا، بڕیاره دابین كردنی خۆڕایی خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی و بارهێنانی بگونجێندرێت.