ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی مانگی به‌فرانبار، ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵێك له ژنان و كچانی شاری كابۆڵ كه دروشمی كار، نان و ئازادیان له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره ده‌وته‌وه ڕووبه‌ڕووی ته‌قه‌ی هێزه‌چه‌كداره‌كانی تاڵیبان بوونه‌وه و به‌و هۆیه‌وه شه‌ش ژنی خۆپیشانده‌ر به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له ژنانی شاری كابۆڵ به وتنه‌وه‌ی دروشمگه‌لێك هه‌ر وه‌ك ” ئێمه خوازیاری حكوومه‌تێكی یاسایین” و “ئێمه ژنان وشیارین” له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌بوونی هه‌ڵاواردن و نابه‌رابه‌ری به‌ره‌و بینای وه‌زاره‌تی كار و باری ژنان ڕێپه‌یوانیان كرد كه له ئاكامدا ڕووبه‌ڕووی هێرشی چه‌كدارانی تاڵیبان بوونه‌وه و به‌و هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون و به‌هۆی ته‌قه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌و چه‌كدارانه بڵاوه به خۆپیشاندانه‌كه كرا. شایانی باسه له دوای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌ییشتنی چه‌كدارانی تاڵیبان، ژنانی ئه‌و وڵاته به‌ته‌واوه‌تی له مافی كار كردن و چوون بۆ زانكۆ و خوێندن له مه‌دره‌سه‌كان بێبه‌ش كراون و مافی كار كردنی ژنان له‌و وڵاته‌دا، به‌هۆی گوشاری چه‌كدارانی تاڵیبان له ناوچووه.