ڕۆژی پێنج شەممە٢ی بەفرانبار، ٤٦ بەندکراوی سیاسی بەندی سیاسی زیندانی ناوەندیی ورمێ پاش ١٢ ڕۆژ مانگرتن و لهدوای ئەوەی کە داواکارییەکانیان جێبەجێ کرا کۆتاییان بە مانگرتنەکە هێنا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ئەو ٤٦ بەندکراوە لە ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی مانگی سەرماوەزەوە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە فەرمانی بەرپرسی ئهو زیندانه لە سەر گواستنەوەی بەندکراوانی سیاسی بۆ بەندێکی نوێ کە بەندێکی ئەمنییە و پێداویستی کەمتری لە بەندی ئێستایان هەیە، مانیان لە خواردن گرتبوو. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ورمێ، ڕۆژی ڕابردوو “بەخشی” بەرپرسی زیندانی ورمێ چووەتە ناو ئهو بەنده سیاسیه و به مانگرتووانی ڕاگەیاندووە کە ناگوازرێنەوە بۆ بەندی نوێ و هەر بۆیەش بەندکراوەکان کۆتاییان بە مانگرتنەکەی خۆیان هێناوە.