ده‌وڵه‌تی هێند به نیاز بوو چاكسازی له سه‌نعه‌تی كه‌شاوه‌رزی ئه‌و وڵاته بكات و ڕێگه به خسووسی سازی له بواره جۆراوجۆره‌كانی كه‌شاوه‌رزی بدات و نرخه‌كان بەباتە بواری ڕكابه‌ریه‌وه كه كه‌شاوه‌رزانی ئه‌و وڵاته ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌ربڕی.
ده‌وڵه‌تی “ناندرا موودی” سه‌رۆك وه‌زیرانی هێند بۆ مۆدێڕنیزه كردنی كه‌شاوه‌رزی ئه‌و وڵاته به نیاز بوو له ڕێگه‌ی خسووسی سازیه‌وه نرخی به‌رهه‌مه‌كانی كه‌شاوه‌رزی ئه‌و وڵاته بباته بواری ڕكابه‌رییه‌وه تا كه‌شاوه‌رزان بتوانن له بازاره‌كانی دیكه كه سه‌ر به ده‌وڵه‌ت نین کەلەوپەل بفرۆشن. به‌ڵام ماوه‌ی یه‌ك ساڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌وڵه‌ت دژایه‌تی ئه‌كه‌ن و به دوای ئه‌و ماوه‌یه توانیان ده‌وڵه‌ت ناچار به پاشه‌كشه كه‌ن.