“سێومارا كاسترۆ” نوێنه‌ری حیزبی چه‌پ له وڵاتی “هیندۆراس” ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به و‌ده‌ستهێنانی ٥٠ له سه‌دی ده‌نگه‌كان به‌فه‌رمی بوو به سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به دوای ١٢ ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری نیزامییه‌كان له “هیندۆڕاس” خاتوو “كاسترۆ” به نوێنه‌رایه‌تی حیزبی چه‌پی ئه‌و وڵاته به‌شداری هه‌ڵبژرادنه‌كان بوو و توانی ٥٠ له‌سه‌دی ده‌نگه‌كان بۆ خۆی مسۆگه‌ر كات و به‌و جۆره حیزبه چه‌په‌كانی ئه‌و وڵاته به‌دوای ١٢ ساڵ بۆ جارێكی دیكه ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست. سێومارا كاسترۆ” هاوسه‌ری سه‌ركۆك كۆماری پێشووی ئه‌و وڵاته‌یه كه به هۆی كووده‌تاوه له سه‌ر ده‌سه‌ڵات وه‌لانرا و “نه‌سری عۆسفووره” شاره‌دار و نوێنه‌ری میللی گه‌راكان ده‌سه‌ڵاتیان وه‌سته‌وه گرتبوو.