سه‌رۆك كۆماری شیلی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مانی ئه‌و وڵاته له به‌رانبه‌ر به‌ره‌ی چه‌پی ده‌نگی متمانه‌ی خه‌ڵكی به‌ده‌ست نه‌هێنا و به‌و پێیه “گابریل بوریك” ڕێبه‌ری پێشووی خوێندكاران له ته‌مه‌نی ٣٥ ساڵی وه‌كوو لاوترین سه‌رۆك كۆماری مێژووی شیلی هه‌ڵبژێردرا.
پاڵێوراوی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌ره‌ی چه‌پ به درووشمی ” من به كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌نگی متمانه ئه‌ده‌م” له خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز به به‌ده‌ست هێنانی ٥٦ له‌سه‌دی ده‌نگه‌كان توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت. شایانی باسه “گابریل بوریك” كه خه‌ڵكی “پونتا ئارناسه” له ساڵی ٢٠١١ی زایینی خۆپیشاندانی خوێندكارانی شیلی سه‌رپه‌ره‌ستی كرد و توانی له ساڵی ٢٠١٣ی زایینی وه‌كوو نوێنه‌ری پارله‌مانی ئه‌و وڵاته ده‌نگی متمانه‌ی خه‌ڵكی به‌ده‌ستهێنا.