عه‌لی عه‌سگه‌ری، سه‌رۆكی ڕادیو و ته‌له‌ویزیۆنی حكوومه‌تیی ئێران له نامه‌یه‌كدا كه له‌م دوایانه‌دا له میدیاكانی ئێران بڵاوبۆوه‌ته‌وه، فه‌رمانی به جێگری سه‌رچاوه ماڵی و ئینسانییهكانی ئه‌م ڕێكخراوه داوه تا حقوق و مه‌زایای كارمه‌ندانی سه‌دا و سیما له یه‌كه‌می مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه ٣٠ له‌سه‌د زیاد بكه‌ن. به پێی ڕاپۆرتی ڕه‌سمیی ئه‌م ڕێكخراوه، سه‌دا و سیما پتر له ٥٠ هه‌زار پێرسۆنێل و كارمه‌ندی هه‌یه و سه‌دان كۆمپانیی گه‌وره و چكۆله‌ی جێی متمانه‌ی ڕژیم له به‌شی به‌رهه‌مهێنانی به‌رنامه و دابین كردنی كه‌ره‌سته‌ی تێكنیكی و لۆجیستیكیی ئه‌م ناوه‌نده‌دا به‌شدارن. سه‌دا و سیما كه به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن به‌یتی عه‌لی خامنه‌یی و ده‌زگا ئه‌منی و نیزامییه‌كانی ڕژیمه‌وه ئیداره و كۆنتڕۆڵ و هیدایه‌ت ده‌كرێت، باسكی ته‌بلیغاتی و میدیایی سیستمی وه‌لایه‌تی فه‌قیه و ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێكدێنێت.
بودجه‌ی ئه‌م میدیا ئه‌منییه‌تی – ته‌بلیغاتییه و سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كه‌ی به‌ڕوونی مه‌علووم نییه. به‌ڵام میدیاكانی ڕژیم نووسیویانه كه ئیعتباری ماڵیی ته‌رخانكراو بۆ سه‌دا و سیما له بودجه‌ی ساڵی ١٤٠٠دا به‌رابه‌ره له‌گه‌ڵ بودجه‌ی ٢٠ پارێزگای ئێران. پێویسته به‌م بودجه به‌رینه داهاتی نجومیی خودی سه‌دا و سیما له ڕێگه‌ی كۆمپانیه‌كانی سه‌ربه‌خۆیه‌وه، ئیزافه بكرێت. له هه‌لومه‌رجێكدا كه قه‌یرانی ئابووری، كۆرۆنا و گرانی بووه‌ته گوشارێكی قورس دژبه زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێران، له باروودۆخێكدا كه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك بێكار بوون و توانای كڕینیان یه‌كجار هاتووه‌ته خوارێ، باس له بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ٣٠ له‌سه‌دیی حقوقی كارمه‌ندانی سه‌دا و سیما ده‌كه‌ن. سه‌دا و سیمای كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌شی ناوخۆ و و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌روه‌ها به‌شی بیانیی به زمانه جۆراوجۆره‌كانه‌وه هه‌یه. به‌شه ناوخۆییه‌كه‌ی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی عه‌لی خامنه‌یی و به‌رپرسانی ئه‌منی و به‌شی ده‌ره‌وه‌شی ئه‌ساسه‌ن باسكی ته‌بلیغاتیی سپای قۆدس و بانگه‌شه‌كاری سیاسه‌ته‌كانی ده‌روه‌ی حكوومه‌تی ئیسلامین.
ماهییه‌ت و كوالیتیی به‌رنامه‌كانی سه‌دا و سیما تا ڕاده‌یه‌ك له بوار سیاسی و كلتوورییه‌وه نزم و دواكه‌وتووانه‌یه كه متمانه به هه‌واڵ و زانیارییه‌كانی بۆ كه‌سانی نزیك به ڕژیمیش دژواره و خه‌ڵك له گشت ئه‌م ساڵانه‌دا هه‌وڵیان داوه له میدیاكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و یان میدیا سه‌ربه‌خۆ و غه‌یره حكوومه‌تییه‌كانه‌وه هه‌واڵ و زانیاریی خۆیان به‌ده‌ست بێنن.
سه‌دا و سیما ده‌یان بازجو – هه‌واڵنێری هه‌یه كه كاریان ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت له به‌ندكراوانی سیاسییه و به‌رنامه‌ی ئیعترافی ئیجباریی ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ئاماده ده‌كه‌ن و به‌مجۆره ئه‌م میدیایه بووه‌ته به‌شێك له ده‌زگای ئه‌شكه‌نجه و بازجویی.
چالاكانی كرێكاری، ژنانی به‌رابه‌ریخواز، هونه‌رمه‌ندان و ڕووناكبیرانی به‌ڵێندار و پێشڕه‌و بۆ ئه‌م ده‌زگایه وه‌كوو دوژمنی حكوومه‌ت پێناسه كراون. سه‌دا و سیما وه‌ك بڵینگۆی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، ڕاسته‌وخۆ له فه‌زاسازی دژبه‌م چالاكانه و ته‌نانه‌ت نیسبه‌ت دانیان به ده‌وڵه‌ته بیانییه‌كان ده‌ورونه‌خش ده‌نوێنێ.
له‌م قۆناغه تازه‌یه له شه‌ڕی ره‌وانی و نیزامی دژبه خه‌ڵك و ڕێكخراوه سیاسییه‌كانی كوردستان، سه‌دا و سیما بڵینگۆی هه‌ڕه‌شه‌ی كاربه‌دستانی نیزامی و ئه‌منییه‌تیی حكوومه‌تی ئیسلامییه دژبه خه‌ڵكی كوردستان. به‌تایبه‌ت دژبه خه‌ڵك و بزووتنه‌وه‌ی كوردستان ده‌ست ده‌داته درۆنانه‌وه و تۆمه‌ت لێدانی بێ ئه‌ساس كه خۆشیان باشتر له هه‌مووان ده‌زانن كه هیچ پایه و ئهساسییهكیان نییه.
سه‌دا و سیما ڕمبازگه و مه‌كۆی ئاخونده ورد و درشته‌كانی ڕژیمه و حه‌وت ڕۆژی حه‌فته و بیست و چوار سه‌عاته، له ڕێگه‌ی به‌رنامه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م میدیایه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ن به بانگه‌شه‌ی دواكه‌وتووترین بیر و وتنی درۆی شاخدار كه ته‌نانه‌ت منداڵێكی قۆناغی سه‌ره‌تاییش ده‌توانێ بێبنه‌ما و درۆ بوونیان نیشان بدات. دامه‌زراندنی ڕۆوزهخوێن و مه‌داحانی لات و لۆمپه‌ن و قورئان خوێنانی لاڕێ و گه‌نده‌ڵی وه‌ك سه‌عید تووسی، په‌ره‌پێدانی خوئازاری و له‌خۆدان له ڕێوڕه‌سمه‌كانی مه‌زهه‌بی شیعه، له زومره‌ی ئه‌و ئهركانهن كه سه‌دا و سیما وهئهستۆیهتی.
گوبێلز، وه‌زیری ته‌بلیغاتی ئاڵمانی نازی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو كه درۆ هه‌رچی گه‌وره‌تر و نائاساییتر بێت به هه‌مان ڕاده ئه‌گه‌ری قه‌بووڵ كرانی له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه له‌سه‌رێ ده‌بێت. ئاخوند و حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران زیاتر له وه‌زیری ته‌بلیغاتی ئاڵمانی نازی باوه‌ڕیان به‌م تێئۆریه بووه، به‌تایبه‌ت له‌به‌ر ئه‌ویكه درۆ له ئیسلامدا حه‌رام نییه و شیعه‌كان له‌ژێرناوی “ته‌قیه” به‌كاریان هێناوه.
به‌خۆشییه‌وه له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریی تێكنۆلۆژیك و هاتنه مه‌یدانی سۆشیالی میدیا، خه‌ڵك توانیویانه بازنه‌ی درۆی میدیاكانی كۆماری ئیسلامی تێكبشكێنن و به كه‌ره‌سته‌ی سنوورداری خۆیانه‌وه هه‌واڵ و زانیاریی واقعی و بێ سانسۆڕ له ئاستی كۆمه‌ڵ و جیهاندا بڵاوبكه‌نه‌وه.
حكوومه‌تی ئیسلامی كه له گرینگیی سۆشیال میدیا و كاراییه‌كه‌ی گه‌یشتووه و ناتوانێ سه‌ركوت و خامۆشی بكات، ده‌یان گوردانی سایبێریی پێكهێناوه و له فه‌زای ئینتێرنێتدا خه‌ریكی چه‌واشه‌كردنی ڕاستییه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له نه‌یارانی خۆیه‌تی.
میلیاردها دۆلار له بودجه‌ی خه‌ڵك ده‌كرێته خه‌رجی سه‌دا و سیمای ئیسلامیی ڕژیم و ئه‌رته‌شی سایبێریهكهی و خه‌ڵكی وریا و شه‌ریفیش، به داهێنان و وشیاریه‌وه له‌ڕێگه‌ی میدیاكانی سه‌رده‌م، ماهییه‌تی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ڕژیم پتر له ڕابردوو ڕسوا و مه‌حكووم ده‌كه‌ن.