كۆكه‌ڵێك له كرێكاران، چالاكانی مه‌ده‌نی و كرێكاری به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌ك، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو چالاكی به‌ناو بانگی كرێكاری شاری سه‌قز، “مه‌حموودی ساڵحی” و “عۆسمان ئیسماعیلی”یان له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه مه‌حكووم كرد.
له به‌شێك له‌م به‌یانییه هاتووه كه ” ئێمه به واژووكردنی ئه‌م به‌یانییه‌یه هاوكات له‌گه‌ڵ مه‌حكووم كردنی ئه‌م ئیقدامه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ڕژیم، هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌م چالاكانه ڕایده‌گه‌ینین: داكۆكی له مافه‌كانی چینی كرێكار له به‌رانبه‌ر خاوه‌نكار و ده‌وڵه‌ته‌وه، مافی سه‌ره‌كی كرێكارانه و كه‌س ناتوانێت ئه‌م مافه‌یان لێ زه‌وت كات. ده‌وڵه‌ت وه‌كوو گه‌وره‌ترین خاوه‌نكار هۆكاری سه‌ره‌كی باروودۆخی دژوار و مه‌عیشه‌تی كرێكارانه به جۆرێك كه هه‌ناسه‌ی له كرێكاران بڕیوه. ئیمه له ئه‌م باوه‌ڕه‌داین كه چینی كرێكار ئه‌بێ له ئاستی سه‌رانسه‌ری خۆی ڕێكبخات. له كۆتاییدا خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی ته‌واوی زیندانیانی سیاسی، چالاكانی فه‌رهه‌نگی، ژنان، خوێندكاران، خانه‌نشینكراوان و كرێكارانی به‌ندكراو به تایبه‌ت “مه‌حموود ساڵحی” و “عۆسمان ئیسماعیلی”ین.