ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی خه‌رمانان سه‌حه‌ر خودایاری بۆ وه‌رگرتنی حوكمه‌كه‌ی ڕۆیشته دادگا و پێی وترا كه ده‌بێ ٦ مانگ بڕواته زیندان. ناوبراو ٦ مانگ له‌مه‌وبه‌ر به گۆڕینی قهیافهی خۆی و لیباسی پیاو له‌به‌ركردن ڕۆیشتبووه ستادیۆمی وه‌رزشی. سه‌رچاوه‌یه‌كی قه‌زایی ڕایگه‌یاند كه “به تۆمه‌تی زیان گه‌یاندن به عفه‌ت و ئابڕووی گشتی و سووكایه‌تی به مه‌ئمووره‌كان، په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی بۆ پێكهاتووه”.
سه‌حه‌ر كه ده‌یزانی چی به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین هاتووه و داستانی بێ به‌زه‌ییانه‌ی به‌ندی ژنانی زیندانی ئێوینی بیستبوو و مانگێك پێشتر ده‌ركردنی حوكمی زیندانی بۆ “كچانی ئازادی” به تۆمه‌تی ڕۆیشتن بۆ ستادیۆمی وه‌رزشی بیستبوو، بڕیاری دا كه له به‌رامبه‌ر بێدادگایهك كه به شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكوومی كردبوو، ئاگر له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردات… سه‌حه‌ر ڕۆژی ١٨ی خه‌رمانان گیانی له‌دسه‌تدا. هه‌واڵی مه‌رگی سه‌حه‌ر سێ ڕۆژ دواتر به بنه‌ماڵه و كه‌س و كاری ڕاگه‌یه‌ندرا و هۆشداریان پێدرا كه حه‌قی مۆساحبه و چاوپێكه‌وتنیان نییه و پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ نه‌گرن و ته‌نیا ڕێوڕه‌سمێكی چكۆله‌ی بنه‌ماڵه‌یی بۆ بگرن. پێیان وتبوون كه چون په‌روه‌نده‌ی سه‌حه‌ر ئه‌منیه‌تیه، ڕێگه‌یان به ههواڵنێرانیش نه‌داوه كه له نه‌خۆشخانه چاویان پێی بكه‌وێت. سه‌حه‌ر خودایاری ته‌مه‌نی ٢٩ ساڵ بوو و به “كچی شین پۆش” یان “دختر آبی” ناسرابوو چونكه هه‌میشه جل و به‌رگی به‌ڕه‌نگی ئه‌و تیمه‌ی كه لایه‌نگری بوو ده‌پۆشی و ده‌ڕۆیشته ستادیۆمی وه‌رزشییه‌وه. مه‌رگی دڵته‌زێنی ئه‌و هاوڵاتیه دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ڕۆژ، هێستاش هه‌روا له‌سه‌ر بیر و هه‌ستی كۆمه‌ڵگا قورسایی ده‌كات. گیانی له‌ده‌ستدانی سه‌حه‌ر شه‌پۆلێك له نه‌فره‌ت و بێزاری گشتی له ڕژیم و ده‌ربڕینی هاوپشتی و هاوخه‌میی خه‌ڵكی لێكه‌وتوه‌ته‌وه. ده‌یان هه‌زار كه‌س له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا دیفاعیان له مافی ژنان بۆ به‌شداربوونیان له شوێنه گشتیه‌كان كرد. كچانی ئه‌فغانستانی له چاوپێكه‌وتنی نیمهنههایی دوو تیمی فوتباڵی باشگاكانی ئه‌فغانستان، ڕۆیشتنه ستادیۆمی فوتباڵی شاری كابۆڵ و به ئاشكرا بوونه زمانی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی سه‌حه‌ر. ئه‌وان خۆسووتاندنی سه‌حه‌ریان وه‌ك ته‌وه‌رێك كه به هه‌موو كچانی ئازادیخوازی جیهان په‌یوه‌ندی هه‌یه ناساند و ڕایانگه‌یاند كه ” پێویسته خه‌بات بۆ وه‌دی هاتنی ئازادی و ڕزگاری له زنجیری كۆنه‌په‌رستی به‌رده‌وام بێت.”
هاوكات مه‌رگی سه‌حه‌ر بوو به مه‌یدانی تێكهه‌ڵچوونی بانده‌كانی ڕژیم و “په‌روانه سه‌له‌حشووری” نوێنه‌ری ڕێفۆرمخوازی مه‌جلیس به ژێستێكی به‌ناو فێمێنیستی ئیسلامی وتی كه” له شوێنێك كه پیاوان بۆ ژنان ڕێوشوێن دیاری ده‌كه‌ن و سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانیان لێ زه‌وت ده‌كه‌ن و ژنانێك كه له‌و سته‌مه ئاشكرایه‌دا پشتیوانی له پیاوان ده‌كه‌ن، هه‌موومان له ئاست زیندانی كردن و سووتانی سهحهرهكانی ئه‌م وڵاته به‌رپرسین“. هه‌ڵبه‌ت گۆیا ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی ڕژیم له ماوه‌ی چه‌ند مانگێك كه له قه‌تڵی “میترا ئۆستاد” به ده‌ستی “نه‌جه‌فی” شاره‌داری ڕێفۆرمخوازی تاران ده‌گوزه‌رێ، تووشی نه‌خۆشی فه‌رامۆشی هاتووه و له‌بیری چووه‌ته‌وه كه چۆن هاوبیر و باوه‌ڕانی ئه‌و، دیفاعیان له نه‌جه‌فی كرد و له‌جیات نه‌جه‌فی، “میترا ئۆستاد“یان موحاكمه كرد. له لایه‌كی دیكه‌وه عه‌لی موته‌هه‌ری نوێنه‌ری مه‌جلیسی ڕژیم، داوای له سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی كرد كه” له ده‌ركردنی حوكمی قورس بۆ ناڕازیان خۆ ببوێرن” و پێی باشتره كه به‌رپرسان له جیات زیندانی كردنی، نه‌سیحه‌تیان كردبایه كه چیتر درێژه به‌م كرده‌وانه‌ی نه‌دات. هاوكات لایه‌نێكی دیكه‌ی ڕژیم له دژی ئه‌م قسه‌یه‌دا هاته ده‌نگ و وتی” سووكایه‌تی و تێكهه‌ڵچوونی ئه‌و له‌گه‌ڵ پۆلیسهكانتان له‌بیرنه‌چێته‌وه و مه‌بنه لاشخۆرانی سیاسی” و داوا ده‌كات كه ناڕازیانی باندی به‌رامبه‌ر به تۆمه‌تی تێكدانی ئه‌منیه‌تی ده‌روونی كۆمه‌ڵگا و بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ، بكێشرێنه دادگا. سه‌رۆكی به‌سیجی ژنان هه‌ر ئه‌وانه‌ی كه تیغ به‌ده‌ست له شه‌قامه‌كان جه‌وله ده‌كه‌ن و هاوار ده‌كه‌ن كه:” حزووری ژنان له ستادیۆمهكان زیانی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌گه‌ر نامووسی خه‌ڵك له ناو بێ ئه‌خلاقی زاڵ به‌سه‌ر ستادیۆمێكدا بدزرێ، كێ به‌رپرس و وڵامده‌ره‌وه‌یه؟“. هه‌روه‌ها، “شه‌هیندۆخت مه‌ولاوه‌ردی” جێگری پێشووی كاروباری ژنانی سه‌رۆك كۆماری، تۆپه‌كه ده‌خاته زه‌وی لایه‌نی به‌رامبه‌ر و ده‌ڵێ كه “ده‌وڵه‌ت به حورمه‌تی ناوه‌نده‌كان، ته‌وه‌ری به‌شداری ژنان له ستادیۆمه وه‌رزشیه‌كان په‌یگیری نه‌كردووه.” سه‌رانی ڕژیم به جۆرێك ده‌دوێن كه گۆیا به‌شێك له‌م ڕژیمه دژه ژن نییه و له باڵاترین ئۆرگانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا نین. هه‌ڵبه‌ت ته‌نیا ئه‌مه داكۆكیكارانی تۆندڕه‌وی بانده‌كانی ڕژیم نه‌بوون كه به بۆنه‌ی مه‌رگی سه‌حه‌ر ده‌رفه‌تیان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی حیسابی خۆیان به باش زانی، به‌ڵكوو داكۆكیكارانی شه‌رمه‌زاری سیستمی پیاومهزنیش به شێوهیهكیتر هاتنه مه‌یدان. وتیان كه ئه‌و نه‌خۆشی ده‌روونی بووه. وتیان له باروودۆخێكدا كه ٧٠ له‌سه‌دی ژنانی سه‌رپه‌ره‌ستی بنه‌ماڵه بێسه‌وادن و ٨٢ له‌سه‌دیشیان بێكارن، له باروودۆخێكدا كه ٤٧ هه‌زار ژن دوای مه‌ره‌خه‌سیی ٩ مانگه‌ی زایمان له‌سه‌ر كار ده‌ركراون، مه‌سه‌له‌ی “كچی ئابی” پێویست نییه بێته ته‌وه‌رێكی گرینگی كۆمه‌ڵگا. بێ گۆمان ئه‌م ئامارانه ده‌رخه‌ری كاره‌ساتێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه كه نێوه‌ی كۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕوون و نابێ له‌بیر چێته‌وه كه ئه‌م باروودۆخه ئاكام و ئاسه‌واره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی سه‌رمایه‌داریی ئیسلامیه. نابێت له‌بیرچێته‌وه كه كۆمه‌ڵگا ناتوانێ ته‌نیا به خواستێك ڕازی بێت و كه‌س ناتوانێ ئیدعا بكات كه خه‌باتی ژنان له‌ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا بۆ پاشه‌كشه كردن به ڕژیم له بواری موتالباتی ژنان له‌وانه كه‌ڵك وه‌رگرتن له شوێنی گشتییه‌كان، كاریگه‌ر نه‌بووه. به‌هۆی به‌ربڵاوی خه‌باتی ژنان، ڕژیم هه‌م له بوار كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه و هه‌م له بوار ئیدێئۆلۆژیكهوه شكستی خواردووه. له ڕاستیدا، ژنانێك كه دیفاع له كرێكارانی هه‌فت ته‌په ده‌كه‌ن و بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن، یان په‌چه و حیجاب له‌سه‌ریان لاده‌به‌ن و ژنانێك كه به تۆمه‌تی ئاواز خوێندن زیندانی ده‌كرێن و دوای ئازادكرانیان دیسان ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه به ئاوازخوێنی، ئه‌و ژنانه‌ی كه ده‌ڕۆنه ستادیۆمه وه‌رزشیه‌كان و ژنانێك كه ده‌ڕۆنه پاركه‌كان و ئه‌و كاته‌ی كه بۆ وه‌رگرتنی حه‌قده‌ستی به‌رابه‌ر خه‌بات ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌مانه دیفاع له مافی هاووڵاتی بوون و دیفاع له ئه‌رزش و به‌ها جیهانیه‌كانه.
ده‌سه‌ڵاتداران له بڵینگۆكانی خۆیانه‌وه هاوار ده‌كه‌ن كه “كچانی ئازادی” و “كچی شین پۆش” ئه‌منیه‌تی كۆمه‌ڵگا ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه. ئێمه‌ش پێیان ده‌ڵێین كه ده‌مێكه ئه‌منیه‌تی ئێوه كه‌وتووه‌ته مه‌ترسیه‌وه و ئه‌منیه‌تی كۆمه‌ڵگا ته‌نیا له مه‌سیری نائه‌من كردنی ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌ی كۆنه‌په‌رست دێته دی.