له‌م ڕۆژانه‌دا، “ته‌سنیم“، یه‌كێك له هه‌واڵنێرییه‌كانی سه‌ربه سپای پاسداران، له بواری “پشتیوانی كردن له كرێكار و مافی كرێكار“، وه‌پێش هه‌مووان كه‌وتووه. له هه‌ر كوێ حه‌ره‌كه‌ت و ناڕه‌زایه‌تییه‌ك بێت، سه‌ر و كه‌لله‌ی هه‌واڵنێرانی ئه‌م ناوه‌نده و بهسیجییهكانی به‌رده‌ستیان، په‌یدا ده‌بێت. ڕووداوه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مانگرتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په به وردی و لایه‌نگرانه بڵاو ده‌كاته‌وه. سیمینار به‌ڕێوه ده‌بات، له نوێنه‌رانی كرێكاران و كه‌سانی خاوه‌ن بۆچوون، ده‌رباره‌ی باروودۆخی كار و ژیانی كرێكاران ڕاپڕسی ده‌كات. بۆ نموونه، با سه‌ره‌نج بده‌ینه ڕسته‌كانی خواره‌وه، كه له دوایین بابه‌ته‌كانی ئه‌م سایته وه‌رگیراون، تا ئامانجی پشتی په‌رده و فریوكارانه‌ی ئه‌م مافیا ئابوورییهمان بۆ ڕوون بێته‌وه.
ته‌سنیم له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ زه‌رووره‌تی زیاد كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران ده‌نووسێ: ئه‌وه چۆنه كه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ١٠ به‌رابه‌ری قیمه‌تی به‌رهه‌می خاوه‌نكار قانوونییه به‌ڵام چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٢بهرابهری حه‌قده‌ستی كرێكار، غه‌یره قانوونییه؟ ئه‌ركی سه‌ر شانی ده‌وڵه‌ته كه بژێوی كرێكار دابین بكات. له جێگایه‌كی دیكه دا ده‌نووسێ:
هه‌ڵسه‌نگاندنی حه‌قده‌ستی كرێكاران له ساڵه‌كانی ٩٢ و ٩٩دا له‌گه‌ڵ قیمه‌تی كاڵاكان له‌م دوو ساڵه‌دا نیشانی ده‌دات كه سه‌ره‌ڕای زیاد كرانی ٤ و نیو به‌رابه‌ریی حه‌قده‌ستی كرێكاران له ماوه‌ی ئه‌م ٧ ساڵه‌دا، توانای كڕینی ئه‌وان ٢ و نیو به‌رابه‌ر كه‌م بووه‌ته‌وه و مه‌ودای حه‌قده‌ست له‌گه‌ڵ سه‌به‌دی بژێو، له ١ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار تمه‌ن له ساڵی ٩٢ه‌وه، گه‌یشتووه‌ته ٣ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار تمه‌ن له ساڵی ٩٩دا.
گرووپی كرێكاری له كۆمیته‌ی دیاری كردنی حه‌قده‌ستدا هیچ جۆره ئامرازێكی گوشاری نییه كه بتوانێ بیروبۆچوونی خۆی پێ بسه‌لمێنێ. ئه‌م كۆمیته‌یه له ٩ ئه‌ندام پێكهاتووه. ٣ كه‌س وه‌ك نوێنه‌ری ده‌وڵه‌ت، ٣ كه‌س نوێنه‌ری خاوهنكاران و ٣ كه‌سی دیكه وه‌ك نوێنه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی كرێكاری، له‌م كۆمیته‌یه‌دا به‌شدارن. ده‌وڵه‌ت گه‌وره‌ترین خاوه‌نكاره له وڵات‌دا و هه‌ركات پێگه‌ی خاوهنكاران بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، ده‌وڵه‌ت هه‌ست به مه‌ترسی ده‌كات. ئه‌وكات ئه‌وان به‌و ٦ ده‌نگه‌ی كه هه‌یانه، هه‌ر چییه‌ك كه بیانهه‌وێ په‌سند ده‌كه‌ن و نوێنه‌ری كرێكاران، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر لهدژیشیان بێت، كارێكی له‌ده‌ست نایه. سفره‌ی كرێكاران بچووكتر بووه‌ته‌وه و مه‌ودای نێوان داهات و هه‌زینه زیاتر بووه.
به‌هۆی بچووك بوونه‌وه‌ی بێ وێنه‌ی سفره‌ی حهقدهستوهرگرانی سابت، ده‌وڵه‌ت به كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بهرپرسایهتیانهی كه له قه‌باڵ كارمه‌ندان و خانه‌نشینان بووی، له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو و ئه‌مساڵدا، حقوقهكانیانی نۆژن كرده‌ووته‌وه و له‌م بواره‌دا ده‌ستی كردووه به زیادكردنی ٥٠ له‌سه‌دیی حقوقی كارمه‌ندان و یه‌كسانسازیی حقوقی خانه‌نشینانی كشوه‌ری و له‌شكری و ته‌ئمینی ئیجتماعی و هه‌روه‌ها به حقووقی ساڵانهشیانی زیاد كردووه. به‌ڵام له‌و نێوه‌دا جه‌معییه‌تی ١٤ ملیۆن كه‌سیی كرێكاران (واته ٤٠ ملیۆن كه‌س به بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه) له قه‌ڵه‌م كه‌وتووه.
ئه‌م ده‌سته‌واژانه و زۆرێك له ڕاستییه‌كانی دیكه، به گڕوتینێكی ته‌واوه‌وه له لایه‌ن هه‌واڵنێرانی ئه‌م سایته‌وه نووسراوه. پاڵنه‌ری ئه‌م فریوكارییه هه‌رچییه‌ك بێت، خۆ خۆش كردن بۆ داگیركردنی زیاتری بۆنگا ئابوورییه‌كان، ئاماده‌كاری كردن بۆ داگیر كردنی كامڵی ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات له ساڵی داهاتوو و یان هه‌ر هۆكارێكی دیكه‌ی له‌پشت بێت، “ته‌سنیم” به‌مجۆره ڕیاكاریانه، ناتوانێ خۆڵ بكاته چاوی كرێكارانه‌وه. ڕاستییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به په‌یوه‌ندیی سپای پاسداران له‌گه‌ڵ كرێكاران، ئه‌وه‌نده ڕوون و به‌رچاون كه مه‌جالی فریوكاریی بۆ ته‌سنیم نه‌هێشتووه‌ته‌وه. ئه‌م هه‌واڵنێرییه له په‌نا ده‌یان دامه‌زراوه‌ی ته‌بلیغاتی، هه‌واڵنێری و كلتووری، ڕێگاخۆشكهری په‌ره‌سه‌ندنی ئابووریی مافیایی سپای پاسدارانن.
كرێكارانی وشیار به باشی ده‌زانن كه ئه‌گه‌ر ته‌سنیم هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار به خه‌باتی كرێكارانی شیركه‌تی هه‌فت ته‌په، به گڕوتینه‌وه باس ده‌كات، ئه‌گه‌ر له جه‌ره‌یانی خه‌باتی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، مۆره به‌سیجیه‌كان به‌ره‌و ڕیزی خه‌باتی كرێكاران ده‌نێرێت، به‌و هۆكاره‌یه كه ددانی بۆ داگیر كردنی ئه‌م ناوه‌نده‌ی به‌رهه‌مهێنان، تیژ كردووه. ئیمام جومعه‌ی شووش له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌سیجی، له كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی مانگرتووی هه‌فت ته‌په‌دا، به‌ڕاشكاوی وتی: “پێویسته شیركه‌ت بسپێردرێته ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی و یان به‌توانای وه‌ك بۆنیادی مۆستهزعهفان و سپا“. سه‌ره‌نجام مه‌علووم بوو كه هه‌موو ئه‌م دواخستنانه، هه‌موو خۆ بێده‌نگ كردنی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت و هه‌موو نومایشهكانی دادگایی كردنی ئیختلاسگهرانی هه‌فت ته‌په، بۆ ئه‌وه بوو كه له كۆتاییدا، به كرێكاران بڵێن كه به‌دیلی ئێمه له به‌رامبه‌ر ئه‌سه‌دبه‌یگی، بۆنیادی مۆستهزعهفان و سپایه.
سپای پاسداران له حاڵێكدا بۆ ژیان و بژێوی كرێكاران و ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی كه خۆی تێیاندا به‌رپرس نییه، دڵ ده‌سووتێنێ، كه خۆی به ئازادییه‌كی بێسنووره‌وه ده‌ست ده‌داته چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكاران. هیچ كام له‌و كرێكارانه‌ی كه له ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی نیزامیی سه‌ربه سپای پاسداران و ئه‌رته‌ش كار ده‌كه‌ن، یاسای كار نایانگرێته‌وه و هیچ یاسایه‌ك، ته‌نانه‌ت له ئاستێكی زۆر لاوازیشدا بوونی نییه. له دامه‌زراوه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی سپای پاسداران‌دا، كرێكاران ده‌بێ به‌ڵێن بده‌ن كه ده‌ست ناده‌نه مانگرتن و پێكهێنانی ڕێكخراو. ده‌ركردنی كرێكار له‌م ناوه‌ندانه‌دا به‌بێ یه‌كلا كردنه‌وه‌ی حیساب ئه‌نجام ده‌درێت. ئاستی حه‌قده‌سته‌كان لهخوارێن و هه‌ر ئه‌م حه‌قده‌سته كه‌مانه‌ش، له‌سه‌ری وه‌ختی خۆیاندا به كرێكاران نادرێن. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه پڕۆژه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی سپا به‌تایبه‌ت له‌بواری نه‌وت و گاز و پێترۆشیمی، له پڕسوودترین به‌شه‌كانی ئابووریی ئێرانه.
دامه‌زراندنی كرێكاران به شێوه‌ی “قه‌راردادی” و یان “په‌یمانكاری” به كه‌مترین حه‌قده‌ست و خزمه‌تگوزاری، گونجاندنی شه‌رت و مه‌رجی نامرۆڤانه له‌ناو ده‌قی قه‌رارداده‌كان، خستنه ده‌ری كرێكاران له چوارچێوه‌ی یاسا سه‌رتاسه‌رییه‌كانی كار، زه‌وت كردنی مافی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رجۆره ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن و پێكهێنانی ڕێكخراوی پیشه‌یی وه‌ك مه‌رجی دامه‌زراندن، له زومره‌ی نامرۆڤانه‌ترین سزاكانی خاوه‌نكارانی سپای پاسدارانه له‌دژی كرێكاران. له‌م به‌شانه‌دا، كرێكاران، به‌ناچار، له باروودۆخێكی ناله‌باری ئیمه‌نی و ته‌ندرووستیدا خه‌ریكی كارن. “قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا” و شیركه‌ته‌كانی ژێر شاخه‌ی، كه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ناوه‌نده ئابوورییه‌كانه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیای ناوه‌ندی، هێز و نفووزی خۆی له ڕێگه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی وه‌حشیانه‌ی سه‌دان هه‌زار كرێكاری بێبه‌ش، له سه‌ره‌تاییترین مافه‌كان، به‌ده‌ست هێناوه. ناڕه‌زایه‌تی له دامه‌زراوه‌كانی سه‌ربه‌م قه‌رارگایه، سزای ده‌ركردن به‌بێ ته‌سویه حیساب و به‌بێ پێدانی حه‌قده‌ستی به‌دواوه‌یه. كرێكاران به‌هۆی نیگه‌رانی له بێكار بوون و له‌ژێر گوشاری یاسا و ڕێسای پادگانیدا، ناچارن بێده‌نگی بگرنه به‌ر و باروودۆخی ناله‌باری كار و گوشاری ڕووحی و ده‌روونیی سه‌رچاوه‌گرتوو له نه‌بوونی هه‌ستی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها فه‌زای كاری، ته‌حه‌مول بكه‌ن. به‌ڕاستی، به‌م كارنامهیهوه، هه‌واڵنێریی ته‌سنیم، به‌نیازه كێ فریو بدات؟