٤٣ساڵ له‌وه‌پێش له ساڵی ١٣٥٧ به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی ئێران پاش چه‌ندین ساڵ خه‌بات له دژی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی و ده‌زگای جه‌هه‌نه‌می ساواك له ئاستێكی میلیۆنیدا هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان وله درێژه‌ی زنجیره‌یه‌ك له خۆپیشاندان و مانگرتنی به‌ربڵاو و یه‌ك له‌دوای یه‌ك ئیستبدادی رژیمی پاشایه‌تیان رووخاند. به‌ڵام به‌داخه‌وه به هۆی نه‌بوونی یه‌كگرتوویه‌كی به‌هێزی كرێكاری و پرژووبڵاویی هێزه‌كانی كۆمۆنیست و پێشره‌و؛ جه‌ریانی ئیسلامی سواری شه‌پۆلی خه‌باتی جه‌ماوه‌ر بوو و شۆڕشی ئێرانی كۆنترۆڵكرد و به وه‌حشیانه‌ترین شێوه سه‌ركووتی كرد.
لایه‌نگرانی رژیمی پاشایه‌تی كه زۆرترینیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌ڵاتبوون له یه‌ك دوو ده‌یه‌ی سه‌ره‌تای رژیمی ئیسلامی له شۆكی رووخانی له ناكاوی رژیمی پاشایه‌تی دابوون و زه‌وی و ئاسمانیان به تاوانباری باروودۆخی خۆیان ده‌زانی و به كه‌می حازر بوون قه‌بووڵی بكه‌ن كه كۆماری ئیسلامی به‌رهه‌می راسته‌وخۆی سه‌ركووت و ئیستبدادی پاشایه‌تی؛ سه‌ركووتی هێزه‌كانی چه‌پ؛ ئازادیخواز و پێشكه‌وتوو و په‌روه‌رده كردنی خێڵی به‌ربڵاوی ئاخوونده‌كان و ناوه‌نده‌كانی مه‌زهه‌بی له ژێر كۆنترۆلی ئه‌واندا بووه.
رژیمی شا وسه‌ڵته‌نه‌ت به هۆی ترس له هێزه‌كانی چه‌پ و كۆمۆنیست و به بیانووی بوونی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو له مه‌رزه‌كانی ئێران؛ ده‌ستی ئاخوونده‌كان و ناوه‌نده‌كانی مه‌زهه‌بیان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ئاوڵا هێشته‌وه و تا جێگایه‌ك كه توانیان هێزه‌كانی چه‌پ و پێشكه‌وتن خوازیان له ناوبرد. له دوارۆژی رووخانی رژیمی پاشایه‌تی؛ ده‌زگای رووحانییه‌ت و له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و خوومه‌ینی به یارمه‌تی و پشتیوانی ئا‌مریكا و باقی زلهێزه‌كانی رۆژئاوایی؛ ئیسلامیان جێگره‌وه‌یه‌كی كه‌م مه‌ترسی به نیسبه‌ت هێزه‌كانی چه‌پ ده‌زانی و به كرده‌وه به به‌هێز كردنی ئه‌وان یارمه‌تیان دا كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له پاشایه‌تیه‌وه بۆ ئیسلامی بگۆرێ.
به بڵاو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و سه‌كووت؛ جه‌نایه‌ت و تێرۆریسمی ئیسلامی؛ سه‌ڵته‌نه‌ت خوازانی سه‌ره‌كی كه ڕێبه‌ری و ڕێنوێنی گرووپه‌كانی پرژ و بڵاوی ده‌سه‌ڵاتی پێشووی پاشایه‌تی بوون به بێشه‌رمێه‌وه له قه‌رزاداری خه‌لكه‌وه بوون بو ته‌له‌بكار له خه‌ڵك!. پرۆژه‌ی ئاوه‌ژوو خوێندنه‌وه‌ی مێژوو ده‌ستی پێكردوو و ئه‌ویش مێژوویه‌كیزیندوویه‌ك كه هێشتا قووربانییه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌و سه‌ركووتی ساواك له ژیان دان و ده‌توانن شایه‌دی بده‌ن كه چ جه‌نایات و توندووتیژییه‌ك له زیندانه‌كانی ترسناكی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی له‌دژی زیندانییانی سیاسی و دژبه‌رانی رژیم به‌رێه‌وه چۆه.
سه‌لته‌نه‌ت ته‌له‌بان به یارمه‌تی ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی فارسی زمان وه‌ك ” مه‌ن و تۆ “؛ ” بی بی سی “؛ ” رادیۆ فه‌ردا “؛ ” ده‌نگی ئا‌مریكا “؛ ” ئیران ئه‌نترنه‌شناڵ “؛ و ” كه‌یهانی له‌نده‌ن ” ده‌ستیان كرد به ئاوه‌ژوو خوێندنه‌وه‌ی مێژووی ئێستای ئێران به تایبه‌ت له ده‌ورانی پاشایه‌تی ره‌زا شا و مه‌حه‌مه‌د ره‌زا شادا.
سه‌رانی سه‌ڵته‌نه‌ت خواز كه خۆیان ئالزایمێری سیاسی‌یان هه‌یه؛ گۆیا خه‌ڵكی زه‌جر چێشتوو و زوڵم دیتووی ئێرانیان ناچار له هه‌ڵبژاردنی خراب و خرابتر بینیوه و چۆن ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سه‌ركووت و جه‌نایه‌تی زۆرتری ئه‌نجام داوه و ده‌یدات؛ په‌س خه‌ڵك ناچارن به هه‌ڵبژاردنی خراب و یا جه‌نایه‌تێكی كه‌متر.
نه ئاغا و خانمه‌كانی سه‌ڵته‌نه‌ت خواز؛ خه‌ڵك ناچار له گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ورانی پاشایه‌تی و دزێكانی نجوومی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی؛ گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ورانی سه‌ركووتی ساواك؛ گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی مووتڵه‌قه‌ی فه‌ردی و ئیستبدادی پاشایه‌تی كه حاكمی گیان و ماڵی خه‌ڵك بوو؛ نین. خه‌ڵك ناچار نین كه ده‌سه‌ڵاتی میراتی؛ فه‌ردی و ئیستبدادی قه‌بووڵ بكه‌ن. ته‌سلیمی ده‌سه‌ڵاتێك بن كه ئازادی ئه‌حزاب و ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی قبووڵ نه‌كرد؛ ته‌قه‌ی له خوێندكاران و كرێكاران كرد؛ زیندانییانی سیاسی ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام كرد و هه‌رگیز ئاماده نه‌بوو له به‌رامبه‌ر خه‌ڵك وڵامده‌ره‌وه بێت.
خه‌ڵكی شه‌ریف و ئازادیخوازی ئێران كه ئه‌زموونی خه‌بات له دوو رژیمی پاشایه‌تی و ئیسلامی‌یان هه‌یه به شتێك كه‌متر له ده‌سه‌ڵاتێك كه پشتی به ده‌نگ و ئیراده‌ی ئاگاهانه‌ی خه‌ڵك بێت و هه‌ركاتێك زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ر ویستیان بتوانن له سه‌ر كار لای به‌رن، رازی نابن. خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتێكیان ده‌وێت كه له‌ودا ئازادییه‌كانی بێ شه‌رت و مه‌رجی سیاسی بوونی هه‌بێت و دین له ده‌وڵه‌ت جیا بێت. خه‌ڵك به شتێك كه‌متر له دادگایی كردنی به‌رپرسانێك كه له دوو ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی و ئیسلامی له‌دژی خه‌ڵك جه‌نایه‌تیان كردووه؛ به وه‌رگرتنه‌وه‌ی سامانی گشتی كه له لایه‌ن به‌رپرسانی دوو رژیمی ناوبراو به تاڵان بردراوه؛ رازی نابن.
ئاغایانێكی كه له ڕێبه‌ری جه‌ریاناتی سه‌ڵته‌نه‌ت خۆاز دان؛ به درۆ و چه‌واشه‌كاری ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانتان ناتوانن سه‌ركووت و جه‌نایه‌تی ده‌ورانی پاشایه‌تی له زه‌ینی خه‌ڵك بسڕنه‌وه. خه‌ڵك ته‌له‌ب كارن و ئێوه لێبووردنێكی گه‌وره به خه‌ڵكی ئێران قه‌رزدارن؛ لێبووردن بۆ سه‌ركووت و تاڵانی ده‌ورانی پاشایه‌تی و لێبووردن بۆ ئه‌وه‌یكه ئێوه هۆكاری سه‌ره‌كی و ئه‌ساسی هاتنه سه‌ركاری ئیستبدادی دینی و ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی له ئێرانن.