ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌رمانان، دادگای توركیا لەسەر بڵاوكردنەوەی گۆرانی كوردیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، سزای زیاتر لە ساڵێك و شەش مانگ زیندانی بەسەر گەنجێکی كورد به‌ناوی “یووسف گۆنه‌ش”دا سه‌پاندووه.
ڕۆژی سێشەممە لە ٣٢مین دادگای سزا قورسەكانی ئەستانبوول، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی گەنجێکی کورد بەناوی “یوسف گۆنەش” بەڕێوەچوو و دادگا لەسەر بڵاوکردنەوەی سێ گۆرانی کوردیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، سزای ساڵێک و شەش مانگ و ٢٢ ڕۆژ زیندانییکردنی بەسەردا سەپاند. جێگای ئاماژه‌یه كه “یووسف گۆنه‌ش” ڕۆژی ٤ی خاكه‌لێوه‌ی ئەمساڵ لەلایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاوه له‌شاری ئەستانبوول ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو.