له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ لاوی ده‌ستبه‌سه‌ركراو به‌ناوه‌كانی “ماكان داوه‌ری” خه‌ڵكی له‌نگروود، “ڕه‌زا قه‌راقلوو” خه‌ڵكی تاران و “مه‌رزیه میرقاسمی” خه‌ڵكی كه‌ره‌ج له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه به موحاره‌به و ئێعدام مه‌حكووم كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ماكان داوه‌ری” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌زبه‌ر له‌كاتی ڕزگاركردنی ژنێك له‌ده‌ست سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به موحاره‌به و ئێعدام مه‌حكووم كرا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه “ڕه‌زا قه‌راقلوو” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شاری تاران له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به موحاره‌به و ئێعدام مه‌حكووم كراوه، هه‌روه‌ها “مه‌رزیه مێرقاسمی” خه‌ڵكی كه‌ره‌ج له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا و ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كراوه و ئێستا حوكمی موحاره‌به‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاندووه و گیان له مه‌ترسی دایه، شایانی باسه كه نابراو نانئاوه‌ری بنه‌ماڵه‌یه و دایكێكی نه‌خۆشی له‌ماڵه‌وه هه‌یه.