ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی ڕه‌شه‌مه، ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا گه‌مارۆی نوێی به‌سه‌ر ٨ به‌رپرسی باڵای نیزامی و قه‌زایی كۆماری ئیسلامی به هۆی ده‌ور و نه‌خشیان له سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گه‌مارۆكانی به‌ریتانیا یه‌ك كاتژمێر دوای سه‌پاندنی گه‌مارۆ به سه‌ر ٣٢ كه‌سایه‌تی و ناوه‌ندی ڕژیم له‌لایه‌ن یه‌كیه‌تی ئورووپاوه په‌سه‌ندكراوه و ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خراونه‌ته نێو لیستی گه‌مارۆكانی به‌ریتانیاوه بریتین له: “په‌رویز ئابساڵان” فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران له به‌لووچستان، “ئه‌مانۆڵڵا گه‌شتاسبی” جێگری فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران له به‌لووچستان، “محه‌ممه‌د كه‌ره‌می” ئوستانداری سیستان و به‌لووچستان و له فه‌رمانده‌كانی سپای پاسدران، “مووسا ئاسف حسێنی” سه‌رۆكی لقی ١ی دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج، “حه‌سه‌ن عه‌سگه‌ری” فه‌رمانداری شاری سنه، “مورته‌زا به‌راتی” سه‌رۆكی لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هان، “محه‌ممه‌د ته‌قی ئۆسانلوو” فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای حه‌مزه‌ی سپای پاسداران له باكووری ڕۆژئاوای ئێران و “هادی مه‌نسووری” سه‌رۆكی لقی ٤ی دادگای ئینقلابی مه‌شهه‌د.