به‌پێی ڕاپۆرتی دۆیچه‌وله، شۆرای ئورووپایی هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ئۆكراین و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، گه‌مارۆی نوێی به‌سه‌ر چه‌ند شیركه‌ت و كه‌سایه‌تی دا سه‌پاند.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، شه‌ش كه‌سایه‌تی كۆماری ئیسلامی كه نه‌خشیان له هه‌نارده‌كردنی په‌هباد بۆ ڕووسیه و پشتیوانی له حكوومه‌تی سووریه هه‌بووه، به لیستی ته‌حریم ئیزافه كراون. دارایی ئه‌و كه‌سانه له وڵاتانی ئورووپای زه‌وت ده‌كرێت و شاروه‌ندان و شیركه‌ته ئورووپاییه‌كا ناتوانن مامه‌ڵه‌ی تیجاریان له‌گه‌ڵ دا بكه‌ن، هه‌روه‌ها ڕێگه‌یان پێ ناده‌ن بۆ وڵاتانی یه‌كێتی ئورووپا سه‌فه‌ر بكه‌ن.