به‌پێی زانیارییه‌كان ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی ڕێبه‌ندان، وڵاتانی بریتانیا و ئەمریکا سزای گه‌مارۆیان بەسەر گروپی هاکری “تریکبۆت”ی ڕووسیدا سەپاند.
“ئەنتۆنی بلینکن”، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “واشنگتۆن” و “لەندەن” پابەندن بە بەکارهێنانی هەموو ئامراز و دامەزراوەکانیان لە دژی هەڕەشە ئەلیکترۆنییەکان و هه‌روه‌ها ئاژانسی “ڕۆیتەرز” بڵاویکردەوە، ده‌وڵه‌ته‌كانی ئا‌مریكا و بەریتانیا، حەوت ئەندامی سەرەکی گروپێکی بەناوبانگی هاکری ڕوسی کە بە “تریکبۆت” ناسراوە، خستۆتە لیستی گه‌مارۆکانیانەوە.