ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی ژن، یه‌كیه‌تی ئورووپا، ئا‌مریكا و به‌ریتانیا گه‌مارۆیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی چه‌ند وڵات كه مافی ژنانیان پێشێل كردووه سه‌پاند.
لیستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاتانه‌ی گه‌مارۆیان به‌سه‌ردا سه‌پێنداروه بریتیتن له: ئێران، ئه‌فغانستان، ڕووسیه، میانمار، ئافریقای مه‌ركه‌زی، سوودانی جنووبی و سووریه. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو ناوه‌ند و ٣٢ كه‌سایه‌تی كۆماری ئیسلامی له‌وانه به‌رپرسانی زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین به‌هۆی ده‌ور و نه‌خشیان له سه‌ركوتی ژنان، ئازای جنسی و توندووتیژی ژنانی به‌ندكراو چوونه‌ته نێو لیستی گه‌مارۆكانه‌وه. به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش و ڕێكخراوی فهرهههنگ و ئێرشادی ئیسلامیش بۆهۆی نه‌خشیان له سه‌ركوت و ژاراویكردنی قوتابیان و خوێندكاران ته‌حریم كراون. هه‌روه‌ها وه‌زاه‌رتی خه‌زێنه‌داری ئا‌مریكا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ كه‌سایه‌تی و سێ ناوه‌ندی ڕژیمی به ته‌حریمه‌كان ئیزافه كردووه كه به‌شێكیان بریتین له: سه‌رله‌شكه‌ر “عه‌بدۆلڕه‌حیم مووسه‌وی” فه‌رمانده‌ی كولی ئه‌رته‌ش، “حه‌بیب شه‌هسه‌واری” فه‌رمانده‌ی سپای پاسدارانی ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، “عه‌لی چوارمه‌حاڵی” به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی زیندانه‌كانی ئوستانی ئه‌لبۆرز، “داریووش به‌خشی” سه‌رۆكی زیندانی ورمێ و “مێهدی ئه‌میری” جێگری چاودێری فه‌زای مه‌جازی دادستانی كولی كیشوه‌ر.