وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئا‌مریكا ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، گه‌مارۆی به‌سه‌ر چه‌ند ناوه‌ند و كه‌سایه‌تی سه‌ر به حیزبۆڵڵای لوبنان دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی گه‌مارۆی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه ناوی “حه‌سه‌ن موقه‌لیده” و دوو شیركه‌ت و ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ر به‌و كه‌سایه‌تیه له‌لایه‌ن ئامریكاوه به هۆی ئاسانكاری بۆ تیجاره‌تی ماڵی حیزبۆڵڵای لوبنان، گه‌مارۆیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و هه‌روه‌ها دوو كوڕی “حه‌سه‌ن”یش به‌هۆی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران و حیزبۆڵڵا خراونه‌ته نێو لیستی ته‌حریمی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه.