ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، وه‌زاه‌رتی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئۆستڕاڵیا ڕایگه‌یاند كه گه‌مارۆی نوێی به‌سه‌ر گه‌شتی ئێرشاد، ڕێكخراوه‌ی به‌سیج و شه‌ش به‌رپرسی باڵای ڕژیمی ئیسلامی كه ده‌ستیان له سه‌ركوتی خوێناوی خه‌ڵكدا هه‌بووه سه‌پاندووه.
ده‌وڵه‌تی ئۆستڕاڵیا هه‌روه‌ها سێ كه‌سایه‌تی و شیركه‌تێكی چالاك له بواری به‌رهه‌مهێنانی په‌هباد به مه‌به‌ستی هه‌نارده‌كردنی بۆ شه‌ڕی ئۆكراین خستۆته نێو لیستی گه‌مارۆكانیه‌وه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆستڕاڵیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه ده‌وڵه‌تی وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران و ئۆكراین ده‌كات. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی هه‌ینی ڕابردووش ده‌وڵه‌تی كانادا ٢٢ كه‌سایه‌تی ڕژیمی له‌ناڕه‌زایه‌تی به ئێعدامی “موحسین شكاری” و سه‌ركوتی خوێناوی ناڕازیان خسته نێو لیستی گه‌مارۆكانیه‌وه.