کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر چه‌ندین شیركه‌تی توركیه له‌لایه‌ن ئامریكاوه‌

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئامریكا گه‌مارۆی به‌سه‌ر تاجرێكی تورك به‌ناوی “سیتكی ئایان” و ٢٦ شیركه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌و كه‌سه‌ دا سه‌پاند.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سیتكی ئایان” تۆمه‌تبار كراوه‌ به‌وه‌ی كه‌ له‌ ڕێگه‌ی فڕۆشتنی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی پترۆشیمیه‌وه‌ سه‌دان ملیۆن دۆلاری بۆ سپای قودسی سه‌ر به‌ كۆماری ئیسلامی دابین كردووه‌، له‌ ڕاپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئامریكا دا هاتووه‌ كه‌ ٢٦ شیركه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ “ئایان” خراونه‌ته‌ نێو لیستی گه‌مارۆكانی ئامریكاوه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌یكه‌ پوڵشووییان بۆ سپای پاسداران ئه‌نجام داوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

هۆشداری كۆنفدراسیۆنی جیهانی خۆراك سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ته‌ندرووستی “عوسمان ئیسماعیلی”

-

تێكهه‌ڵچوونی خه‌ڵكی ورمێ له‌گه‌ڵ گه‌شتی ئێرشاد

-

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی چله‌ی “عه‌تا حسێنی” كۆڵبه‌ری گیانبه‌ختكردوو له‌ پاوه‌

-

كوژران و برینداربوونی دوو كه‌س به‌هۆی تێكهه‌ڵچوونی چه‌كداری له‌ مهاباد

-

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری ته‌ته‌ی هه‌و‌رامان

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ یاسووج

-