وه‌زه‌راتی ده‌ره‌وه‌ی كانادا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند: ١٧ كه‌سایه‌تی و سێ ناوه‌ندی كۆماری ئیسلامی خستۆته نێو لیستی گۆمارۆكانیه‌وه.
له به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كانادا ناوی ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه هاتووه كه بریتین له: “سه‌عید مورته‌زه‌وی” دادستانی دادگای ئینقلاب، “حسین شه‌رێعه‌تمه‌داری” به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژنامه‌ی كه‌یهان، “جه‌واد زه‌ریف” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ڕژیم، “په‌یمان جبێلی” سه‌رۆكی ڕێكخراوی ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی و “عه‌لی لاریجانی” ئه‌ندامی “مه‌جمه‌عی مه‌سڵه‌حه‌تی نیزام“.