وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئا‌مریكا ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك گه‌مارۆی نوێی به‌سه‌ر وه‌زیر و ڕێكخراوی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی‌دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆته‌كان، پاش هێرشه سایبریه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ژێرخانه‌كانی وڵاتی ئاڵبانی و داخرانی سه‌فاره‌ته‌كانی ئه‌و ڕژیمه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئاڵبانیه‌وه، ئا‌مریكا چه‌ند كه‌سایه‌تی و شیركه‌تی ئێرانی به‌هۆی هه‌نارده‌كردنی په‌هباد بۆ ڕووسیه خسته ناو لیستی گه‌مارۆكانیه‌وه، ڕۆژی ڕابردووش له وڵامی هێرشه سایبریه‌كه‌ی ڕژیم بۆ سه‌ر وڵاتی ئاڵبانی، گه‌ماری به‌سر وه‌زیر و ڕێكخراوی ئیتلاعاتی ڕژیم دا سه‌پاند.