ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی گوڵان، به‌ریتانیا، یه‌كێتی ئورووپا و ئه‌مریكا گه‌مارۆیان به‌سه‌ر ١٦ كه‌سایه‌تی و ناوه‌ندی نیزامی كۆماری ئیسلامی دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا چوار فه‌رمانده‌ی باڵای سپای پاسداران به‌ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د خادم” فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای كه‌ربه‌لا، “موحسین كه‌ریمی” فه‌رمانده‌ی سپای ئوستانی مه‌ركه‌زی، “محه‌ممه‌د نه‌زه‌ر عه‌زیمی” فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای نه‌جه‌ف، “حه‌بیب شه‌هسه‌واری” فه‌رمانده‌ی سپای ئازه‌ربایجانی غه‌ربی به‌هۆی ده‌ور و نه‌خشیان له‌سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران خستۆته نێو لیستی گه‌مارۆكانیه‌وه. هه‌روه‌ها یه‌كێتی ئورووپاش هه‌شت كه‌سایه‌تی و ناوه‌ندێكی نیزامی سپای پاسداران به‌ناوی شیركه‌تی “ئاریانتل”ی به لیستی گه‌مارۆكانی ئیزافه كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكاش ڕۆژی ڕابردوو سێ فه‌رمانده‌ی باڵای سپای پاسداران به‌ناوه‌كانی “په‌رویز ئابساڵان” جێگری فه‌رانده‌ی سپای سیستان و به‌لووچستان، “ ئه‌مانۆڵڵا گه‌شتاسبی” جێگری بازڕه‌سی هێزی زه‌مینی سپای پاسداران و “ئه‌حمه‌د خادمی سه‌یدولشۆهه‌دا” فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینی سپای پاسدارانی به لیستی ته‌حریمه‌كان ئیزافه كردووه.