ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی مانگی به‌فرانبار، پاڕله‌مانی ئۆرووپا وێڕای ده‌نگدان به تیرۆریستی بوونی سپای پاسداران، دوو گه‌ڵاڵه‌ی دیكه‌ی په‌سه‌ند كرد و تێیدا گه‌مارۆی به‌سه‌ر عه‌لی خامنه‌یی، جه‌عفه‌ر مونته‌زری و ئیبراهیمی ڕه‌ئیسی دا سه‌پاند به‌ڵام ده‌نگیان به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رجام نه‌دا.
له گه‌ڵاڵه‌ی سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی، سه‌ركوتی خوێناوی ناڕازیان و سه‌پاندنی ئێعدام به‌سه‌ریاندا به توندی ئیدانه كرا و داوا له وڵاتانی ئه‌ندام كراوه كه بنه‌ماڵه‌ی به‌رپرسانی باڵای ڕژیمیش بخرێنه نێو لیستی ته‌حریمه‌كان دا و داڕاییه‌كانیان زه‌وت بكرێت، هه‌روه‌ها ده‌نگی نا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رجام درا و ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ك واژۆ كرا كه تێیدا داوا له ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كراوه، پشتیوانی له خۆپێشانده‌رانی ئێرانی بكه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه ئێعدام بكرێن.