ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ده‌وڵه‌تی نیووزله‌ند گه‌مارۆی به‌سه‌ر ٢٠٠ به‌رپرسی باڵای كۆماری ئیسلامی‌دا سه‌پاند.
وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی نیووزله‌ند له‌وباره‌وه ڕایگه‌یاند: سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر ٢٠٠ كه‌س له فه‌رمانده‌كان و به‌رپرسانی باڵای ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامی په‌یامێكی به‌هێزه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت پێشێلكارییه‌كانی له بواری مافی مرۆڤ دا بێ وڵام نامێنێته‌وه و ده‌وڵه‌تی نیووزله‌ند پشتیوانی هه‌میشه‌یی ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی ئێرانه.