وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئا‌مریكا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی گوڵان، ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی خسته نێو لیستی گه‌مارۆكانیه‌وه.
له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئا‌مریكا دا هاتووه كه چوار به‌رپرسی باڵای ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران به ناوه‌كانی “ڕووحۆڵڵا بازقه‌ندی”، “محه‌ممه‌د كازمی”، “محه‌ممه‌د میهدی سه‌یاری” و “محه‌ممه‌دحه‌سه‌ن موحه‌ققی” بوهۆی ده‌ور و نه‌خشیان له به‌ندكران و به بار‌مته‌گرتنی شارۆمندانی دوو تابعیه‌تی، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئامریكاوه ته‌حریم كراون.