وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئا‌مریكا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌واڵی سه‌پاندنی به‌سته‌یه‌كی نوێی گه‌مارۆی به‌سه‌ر چه‌ندین ئه‌ندامی حیزبۆڵڵا و سپای قودسی كۆماری ئیسلامی و چه‌ند شیركه‌تی نه‌وتی ڕاگه‌یاند.
به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كه له لیستی گه‌مارۆكانی ئا‌مریكا جێیان گرتووه بریتین له: “ویكتۆر ئارتمۆف”، “ئێدمان نفریه”، “رووزبه زاهیدی” و “محه‌ممه‌د ئاله زه‌ین”. هه‌روه‌ها ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه كۆمه‌ڵێك له كه‌شتییه بارهه‌ڵگره‌كانی چه‌ندین شیركه‌تی نه‌وتی سه‌ر به حیزبۆڵڵا و سپای قودسی كۆماری ئیسلامی خستووه‌ته نێو لیستی گۆمارۆكانیه‌وه.