کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێ به‌ سه‌ر كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن ئه‌مریكا

سه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێ به‌ سه‌ر كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن ئه‌مریكا

وەزارەتی خەزێنەداری ئه‌مریکا بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی یەکی ئۆکتۆبەرەوە سزای نوێی بە سەر شیرکەت و نه‌وت هه‌ڵگره‌كانی سه‌ر به‌ كۆماری ئیسلامی دا سەپاند.

سزا نوێیەکانی ئەمریکا کەرتی نەوت و پترۆشیمی ئێران دەگرێته‌وە و ئامانجیان چڕکردنەوەی گوشارە داراییەکانە بۆ سەر تارانه‌. ٣٩ شیرکەتی سه‌ر كۆماری ئیسلامی خراونه‌ته‌ لیستی ڕەشی وەزارەتی خەزێنەداری ئه‌مریکا زیادکراون و ئەم شیرکەتانە لە وڵاتانی: مالێزی، هۆنگ‌کۆنگ، دوورگەکانی ماڕشاڵ، لیبێریا، هیندووستان، سورینام و ئێمارات بوونیان هەیە، هەروا ئەو کەشتیانەی کە بە ئاڵای وڵاتانی جوراجۆر لەگەڵ ئێران مامەڵە دەکەن ته‌حریم كراون.