“ئۆلاف شوڵتز”، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕۆژی چوارشهممه ١٩ی مانگی ڕێبهندان، لە وتارێکدا بەناونیشانی “بەیاننامەی حکومەت” لە پەرلەمان، سزا نوێیەکانی ئهو وڵاتهی دژبه ڕووسیا ڕاگەیاند.
بهپێی سهرچاوهكانی ههواڵ، “ئۆلاف شوڵتز”، ئاماژەی بەوەشکردووە كه یەکێتی ئەوروپا تا ئەو کاتەی کە پێویست بێت پشتگیری لە ئۆکراین دژبه دەستدرێژییهكانی ڕووسیه دهكات. ناوبراو وتی: پوتین نە لە گۆڕەپانی شەڕ و نە لە ڕێگەی ئاشتییهوه ئامانجەکانی خۆی بەدەست ناهێنێت. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە لە ساڵیادی هێرشی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئۆکراین جارێکی دیکە سزاکانی ئەوروپا بۆ سەر ڕووسیه چڕتر دەکرێنەوە.