ئامرێكا پاش هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سپای پاسداران بۆ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه، چه‌ندین كه‌سایه‌تی و شیركه‌تی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی مووشه‌كی كۆماری ئیسلامی خسته ناو لیستی گه‌مارۆكانیه‌وه.
“بڕایان نلسوون” جێگری وه‌زیری خه‌زێنه‌داری ئامرێكا له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: ئا‌مریكا له به ئامانج گرتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی پشتیوانی له به‌رنامه‌ی مووشه‌كی ئێران ده‌كه‌ن سووره، هه‌رچه‌ند هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانیان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی به‌رجام بێت. به پێی زانیارییه‌كان، گه‌مارۆكانی ئا‌مریكا “محه‌ممه‌د عه‌لی حسێنی” و شیركه‌ته‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كه‌سایه‌تییه وه‌كوو دابینكه‌ری كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ به‌رنامه‌ی مووشه‌كی ئێران به ئامانج گرتووه.