ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، پێنج به‌رپرسی باڵای ڕژیم و کۆمپانیایەکی پەیوەندیدار بە پۆلیسی کۆماری ئیسلامی خستە لیستی گەمارۆکانیەوە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو پێنج به‌رپرسه‌ی باڵای ڕژیم كه گه‌مارۆیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه برییتین له: “حەسەن حەسەنزاده” فەرماندەی سپای تاران – “سەیدسادق حسێنی” فەرماندەی سپای کوردستان – “حسێن مەعرووفی” جێگری رێکخستنەکانی بەسیج – “موسلیم موعین” بەرپرسی قەرارگای سایبری بەسیج – “محەممەد جەعفەر مونتەزری” دادستانی گشتی و ئه‌و كۆمپانیایه‌ش كه خراوته لیستی گه‌مارۆكانی ئامریكاوه بریتیه له: کۆمپانیای “ایمن صنعت زمان فرا”.