ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كانادا هه‌واڵی سه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێی به‌سه‌ر ٩ ناوه‌ند و كه‌سایه‌تی كۆماری ئیسلامی‌دا ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كانادا دا چه‌ند فه‌رمانده‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ناوه‌كانی “حه‌سه‌ن كه‌ره‌می” فه‌رمانده‌ی هێزه تایبه‌ته‌كانی ڕژیم، “عه‌لی قهناتكار” جێگری دادستانی تاران و بازجوی پێشووی دادسه‌رای ئێڤین و “مورته‌زا ته‌لایی” فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزه ئینتزامییه‌كانی تاران خراونه‌ته نێو لیستی گه‌مارۆكانی كاناداوه، هه‌روه‌ها شیركه‌ته‌كانی “سه‌فیران” و “به‌هارستانی كیش” كه نه‌خشیان له هه‌نارده‌كردنی په‌هباد بۆ ڕووسیه هه‌بووه گه‌مارۆیان به‌سه‌ردا سه‌پێنداروه و ڕۆژنامه‌ی جه‌وان كه سه‌ر به ناوه‌ندی به‌سیجی سپای پاسدارانه له نێو لیستی گه‌مارۆكانی كاناداوه دا جێی گرتووه.