ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئا‌مریكا چه‌ندین گه‌مارۆی نوێی به‌سه‌ر چه‌ند شیركه‌ت و كه‌سایه‌تی ئێرانی‌دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئا‌مریكا ١٠ كه‌سایه‌تی و دوو شیركه‌تی ئێرانی به‌ناوه‌كانی “ئه‌فكار سیسته‌می یه‌زد” و “ناجی تێكنۆلۆژی هوشمه‌ندی فاتێر”ی به تۆمه‌تی “هێرشی سایبری” بۆسه‌ر وڵاتانی ئۆرووپایی خستووه‌ته نێو لیستی گه‌مارۆكانیه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه پاش هێرشه سایبریه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ژێرخانه‌كانی وڵاتی ئاڵبانی، كاردانه‌وه‌ی توندی ئا‌مریكا و ئیتحادییه‌ی ئۆرووپای لێكه‌وته‌وه و وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئا‌مریكا گه‌مارۆی به‌سه‌ر پێنج كه‌س و شیركه‌تی ئێرانی‌دا سه‌پاند و ڕۆژی ڕابردووش بۆ جارێكی دیكه گه‌مارۆی به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سایه‌تی و شیركه‌تدا سه‌پاند.