ڕۆژی پێنجشه‌ممه 17ی مانگی خه‌رمانان، ئا‌مریكا چه‌ند شێركه‌ت و كه‌سایه‌تی ئێرانی به هۆكاری هه‌نارده كردنی په‌هباد بۆ ڕووسیه، خسته نێو لیستی گه‌مارۆكانیه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئا‌مریكا گه‌مارۆی نوێی خسته سه‌ر چه‌ند كه‌سایه‌تی و شیركه‌تی ئێرانی كه ده‌ور و نه‌خشیان بووه له په‌ره‌پێدانی به‌رنامه په‌هبادییه‌كانی ڕژیم و چه‌ك و چۆڵیان بۆ ڕووسیه هه‌نارده كردووه. یه‌ك له‌و شیركه‌تانه، كۆمپانیای خزمه‌تگۆزاری فڕۆكه‌خانه‌ی “سه‌فیرانی ئێران”نه كه په‌هبادی بۆ وڵاتی ڕووسیه هه‌نارده كردووه.