ده‌وڵه‌تی كانادا ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، گه‌مارۆی نوێی به‌سه‌ر ده كه‌سایه‌تی و ناوه‌ندی ڕژیم دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و گه‌مارۆیانه شه‌ش كه‌سایه‌تی و چوار ناوه‌ندی ده‌وڵه‌تی ڕژیم ئه‌گرێته‌وه كه به‌شێكیان بریتین له : شۆرای نێگهه‌بان، مه‌جلیسی خوبره‌گان، مه‌جمعی مه‌سڵه‌حه‌تی نیزام، “مه‌جید میر ئه‌حمه‌دی” جێگری ئه‌منییه‌تی و ئینتزامی وه‌زاره‌تی كیشوه‌ر، “محه‌ممه‌د كه‌ره‌می” فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای قودسی سپای پاسداران له سیستان و به‌لووچستان و “عێزه‌تۆڵڵا زه‌رغامی” سه‌رۆی پێشووی ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی.