ده‌وڵه‌تی كانادا ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی مانگی خاكه‌لێوه گه‌مارۆی نوێی به‌سه‌ر دوو ناوه‌ند و هه‌شت به‌رپرسی باڵای ڕژیم به‌هۆی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و ده‌ور و نه‌خشیان له به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌ك و په‌هباد سه‌پاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له نێو ئه‌و گه‌مارۆ تازانه‌ی كه ده‌وڵه‌تی كانادا به‌سه‌ر به‌رپرسانی باڵای ڕژیمی سه‌پاندووه، فه‌رمانده‌كانی باڵای سپای پاسداران و هێزه ئینتزامییه‌كان به‌هۆی ده‌ور و نه‌خشیان له سه‌ركوتی خۆپێشانده‌ران بوونیان هه‌یه و هه‌روه‌ها ئه‌و ناوه‌ند و به‌رپرسانه‌ی نه‌خشیان له به‌رهه‌مهێنانی په‌هباد و مووشه‌كی بالستیك هه‌یه خراونه‌ته نێو لیستی گه‌مارۆكانه‌وه.