“ئه‌بووزه‌ر زه‌مان” برا و پارێزه‌ری “زه‌ینه‌ب زه‌مان” چالاكی بواری مافی ژنان ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند كه خۆشكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به چه‌ند جۆر سزای نایاسایی مه‌حكووم كراوه.
“زه‌ینه‌ب زه‌مان” كچی “حسێن زه‌مان” هونه‌رمه‌ندی كۆچ كردووه كه كۆتاییه‌كانی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری، پێنج ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات، قه‌ده‌غه‌ی به‌شداری له كۆبوونه‌وه و ئه‌ندامه‌تی له هه‌ر حیزبێك، قه‌ده‌غه‌ی كه‌ڵك وه‌رگرتن له مۆبایلی پێشكه‌وتوو، قه‌ده‌غه‌ی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ دۆستانی مه‌حكووم كراوه.